پارتی پاش جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركووك ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی چه‌ند مه‌رجێكی دانابوو بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك و عێراق، كه له‌ئێستادا هه‌م له‌لایان په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، مه‌رجێكی پارتی جێبه‌جێ كراوه، هه‌م له‌لایان لایانه سیاسیه‌كانی ناوه‌خۆی كوردستان، جێبه‌جێ كردنن كه ئه‌ویش یه‌ك لیستی لایانه سیاسیه‌كانه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” پاش ئه‌وه‌ی پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی عێراق لهكهركووكی كرد، چه‌ند مه‌رجێكی هه‌بوو، له‌ئێستادا مه‌رجێك جێبه‌جێ كراوه، مه‌رجێكی تریش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌یه جێبه‌جێ بكرێـت، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك ده‌كات”.
سه‌رچاوه‌كه مه‌رجه‌كانی پارتی ئاشكرا ده‌كات، رایدهگهێنێت، مه‌رجی یه‌كه‌م پارتی داوایی كردبوو كه سندووقی هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ش دابنرێت، كه ئه‌مه رێك له‌گه‌ڵ داواكانی سوونه‌كانیش یه‌كی ده‌گرته‌وه، بۆیه ئه‌مه جێبه‌جێ كراوه، كه په‌رله‌مانی عێراق بریاری داوه سندووقی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان دابنرێێت، مه‌رجی دووه‌می پارتی ئه‌وه بووه، كه هه‌موو هێزه كوردستانیه‌كان، به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له كه‌ركووك سنوری ناوچه‌كانی تری ریفراندۆم ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێم، ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
پارتی مه‌رجی سێهه‌میشی هه‌یه، چاوه‌روان ده‌كرێت جێبه‌جێ بكرێت، كه مه‌رجی ئاسایی و یاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌ركووكه، له‌و داگیركاریه‌ی له‌كه‌ركووك هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه پارتی بایكۆتی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنی عێراق بكات، به‌ڵام جارێ چاوه‌رێی ده‌كرێت”.