عهلــی عهونـی : دادگای گەل باج لە گرووپی خیانەتکاری 16ی ئۆكتۆبهر وەردەگرێتەوە
(عەلی عەونی) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند: “گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر دەردی پارە و پولیان ھەیە، کەرکووک و خانەقینیان فرۆشت، بۆیە دڵنیابن ھیچ دادگایەک لە دادگای گەل پاکتر نییە و ئەوانە باجی ئەم خیانەتەی خۆیان دەدەن، چونکە کەرکووکێکی پاک و ڕێک کە لە ڕووی دەنگەوە، ناسنامەوە، ئیدارە، پارێزگا، پۆلیس و ئاسایش ھەمووی بەدەستی یەکێتی بوو ڕادەستی عەرەبیان کرد”.
ههروهها ( عهلــی عهونی ) ڕاشیگهیاند : ”یەکێتی دەنگی جاران ناھێنێت، چونکە یەکێتی خۆی سزای ئەو گرووپە خیانەتکارەی نەدا، بۆیە خەڵک (سزای گرووپەکە و یەکێتیش لەبەر ئەو گرووپە) دەدەن، چونکە یەکێتی باجی خیانەتی ئەو گرووپە دەدات”.
عەلی عەونی دهشڵێت:”پارتی پێی وایە کەرکووک شارێکی داگیر کراوە، بۆ بەشداری کردنیشمان دەبێ کەرکووک وەک پێش 16ی ئۆکتۆبەر دۆخی باش بێت، چونکە ھەر ئەنجامێک بەدەر لەوە بەدەست بێ لە ژێر فشاری حەشد و حکوومەت و سوپای عێراقدایە“.