به‌فر و بارانێكی چڕ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات

بەڕێوەبەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان له‌ باره‌ی دۆخی كه‌ش و هه‌وای كوردستانه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت.” كه‌ شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لەھەرێمی کوردستان دەکات و تا ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.”

له‌و باره‌وه‌ (فازڵ ئیبراھیم) بەڕێوەبەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ لە ئەمڕۆ هه‌ینیه‌وه‌ شەپۆلێکی تری باران بارین، ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لەسنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی، دەست پێبکات و دواتر دەگواسترێتەوە بۆ ھەولێر و ئەمشەویش بۆ پارێزگای دھۆک و کاریگەرییەکانی تا ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌.” كه‌ ڕێژەی باران بارینەکە، بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە، زۆرترین ڕێژەی،”باران بارینەکە لەشەوی شەممە لەسەر یەکشەمە پێشبینی دەکرێت، بۆیە دەزگا خزمەتگوزاری و پەیوەندایدارەکان لەوس7-1نوورە ئاگادارکراونەتەوە کە وا پێشبینی دەکرێت بڕێکی باش باران ببارێت، ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکرێت”.

هه‌روه‌ك، فازڵ ئیبراهیم گوتویه‌تی.” كه‌ پێشبینی ده‌كرێت لە ناوچە شاخاوییەکان به‌فر ببارێت، ماوەی باران بارینەکە کورت دەبێت، بەڵام بڕەکەی زۆر دەبێت ڕێژەکەی لەھەندێک ناوچەدا ڕەنگە بەرزببێتەوە بۆ ١٠٠ملم، کە ئەمەش بڕەکەی زۆرە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، ڕەنگە گرفت بۆ ھاتووچۆی ھاوڵاتیان دروست بکات.

Back to top button