میدیاكانی سلێمانی: لاهور جەنگی بە رێگای تویتەر ساڵح موسلیمی ئازاد كرد
دوای ئەوەی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لە لایەن حكومەتی چیك لە سەر داوای توركیا دەستگیر كرا, دوای سێ رۆژ لە دەستگیركردنی بە كەفالەت لەلایەن دادگای ولاتی چیك ئازاد كرا, پاش ئازادكردنی میدیایەكی نزیك لە لاهور دەنوسێت, لاهور جەنگی سالح موسلیمی ئازادكرد.
مالپەڕی میللەتی, سەر بە دەزگای زانیاری یەكێتی لە بابەتێكی كە پەیوەست بە ئازادكردنی سالح موسلیم بڵاوی كردۆتەوە, كە بە هۆی پەیامێكی لاهور جەنگی سەرپەرشتیاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر و بەر پرسی دەزگای زانیاری یەكێتی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر ساڵح موسلیم ئازادكرا.
هەروەها ماڵپەڕەكە بە بێ گوێدان بەو خۆپیشاندان و داواكاریانەی كە لە بارەی ئازاد كردنی موسلیم كە رۆژانە ئاراستەی وڵاتی چیك دەكران, دەنوسێت:” هەڵوێستەكانی لاهور جەنگی كە داوای ئازادكردنی ساڵح موسلیمی كردبوو، كاریگەریی لەسەر رای گشتی و سیاسەتمەتدارانی چیك دروستكردوە.
رۆژنامەكە دەقی پەیامەكەی لاهور جەنگی بڵاو كردۆتەوە كە دەڵێت “ساڵح موسلیم لەپێناوی ئاشتی و لەناوبردنی تیرۆردا خەبات دەكات، دەستگیركردنیشی دەبێتە هۆی ئاستەنگكردنی هەوڵەكانی ئاشتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو چەسپاندنی سەقامگیری”.
رۆژنامەنوسێكی سلێمانیش دەنوسێت:” میداگانی سلێمانی بە بڵاو كردۆنەوە وەها بڵاو كراوەیەك جگە لەوەی گومان دەخاتە سەر راستگۆی بابەتەكە ئەوا بابەتەكە بە جۆرێكە كە سوكایەتی كردنە بە خەلكی ناوچەكەو خوێنەرانیان, چونكە لۆژیك نیە لە ولاتێكی ئەوروپا بە هۆی داواكاری بەر پرسێكی كورد چاو پۆشی لە دادگای كردنێك بكەن, ئەكەر تۆمەتبارەكە تاوانباربێت یان نا ئەوا ئەوان رێككاری دادگای كردن لە ژێر هیچ كاریگەریەكی سیای و سەركردەیەك راناگرن, جگە لەوەش ئێمە لەوە تێدەگەیشتین كە سالح موسلیم بێ تاوان بوو, دادگا ئازادی دەكرد, بەڵام لەوە تێناگەین كە میدیاكانی سلێمانی لە نێوانیشیدا یەكێتی خەلك بە چی دەزانن كە دەیانەوێت هەواڵی سەراوقوچ و بێ بنەماو پڕ لە ناراستی بڵاو بكەنەوە”.