بۆ ئه‌وه‌ی رزگارت ببێ له‌ خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ئه‌م سێ وه‌رزشه‌ ئه‌نجامبده‌

ئەگەر تووشى دڵەڕاوکێ یان خەمۆکى بوویت، ڕاهێنانى وەرزشى دەکرێت یارمەتیت بدات تا ڕزگارت ببێت لێیان، چونکە پەیوەندییەکى بەهێز هەیە لە نێوان تەندرووستى جەستەیی و دەرونیدا.

زۆر کات ڕۆتین و کارەکانى ڕۆژانە دەبنە هۆى زیادبوونى خەمۆکى، بۆیە دەبێت کارێک ئەنجام بدەیت کە جیاوازبێت لە کارەکانى ترت، ڕاهێنانە وەرزشییەکانیش دەکرێت بەشێکى سەرەکیبن لەو گۆڕانکارییە.

سێ جۆر ڕاهێنانى وەرزشیش هەن کە لە ڕاهێنانەکانى تر سوودیان زیاترە بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى، ئەوانەش بریتین لە:-

-یۆگا:-بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠٠٧ کە لە جۆرناڵى چارەسەرى سرووشتى و پزیشکى بەدیلدا بڵاوکراوەتەوە ئەو کەسانەى لە هەفتەیەکدا دەچن بۆ ٤ وانەى یۆگا کەمتر تووشى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى دەبن، چونکە تەکنیکەکانى یۆگا بە جۆرێکن سوود بە جەستە و بارى دەروونى دەگەیەنن و تاک ئارام دەکەنەوە.

 

-شاخەوانى:- بۆئەوەى سوودەکانى ڕۆشتن دوو هێندەبن، هەوڵ بدە شاخەوانى بکەیت و بەناو دار و درەختەکاندا بڕۆیت، چونکە سرووشت کاریگەرى هەیە لەسەر مێشک.

بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠٠٩ کە لە جۆرناڵى تەندروستى ژینگەیدا بڵاوکراوەتەوە توێژەرە ژاپۆنییەکان بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەى شاخەوانى دەکەن و لە لادێکاندا دەمێننەوە  ڕێژەى سترێس و خەمۆکیان دوو هێندە کەمدەکات وەک لەو کەسانەى لە شارەکاندان و کاتێکى زۆر دادەنیشن.

-ڕاکردن:- ڕاکردن سوودى زۆرە بۆ سووتاندنى کالۆرى، کەمکردنەوەى کۆلیسترۆل، کەمبوونەوەى مەترسى نەخۆشییەکانى دڵ. تەنها ٥ خولەک ڕاکردن لە ڕۆژێکدا وا دەکات زیاتر بژیت، بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠١٤.

لەبەرئەوەى ڕاکردن کار دەکاتە سەر مێشک، بۆیە باشترینە بۆ تەندرووستى دەروونیشت، بە پێى توێژینەوەیەکى ساڵى ٢٠١٦ کە لە جۆرناڵى Psychiatry & Neuroscience دا بڵاوکراوەتەوە، ڕاکردن وەک دەرمانەکانى دژە خەمۆکى کار دەکات.

Back to top button