دڵنیا قه‌ره‌داغی كۆچی دوایی كردوه یا له ژیان ماوه.؟
پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی هه‌واڵی كۆی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراو، دڵنیا قه‌ره‌داغی له لایه‌ن براكه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه، سه‌ر ئه‌نجام هه‌واڵه‌كه راست ده‌رنه‌چوو، هونه‌رمه‌ند دڵنیا قهرادهغیش سه‌لامه‌ته.”
شه‌وی رابردوو، له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، (شوان قه‌ره‌داغی) میوزیك چه‌ن، برای هونه‌رمه‌ندی ناسراو، (دڵنیا قه‌ره‌داغی) هه‌واڵیكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندبوو.” كه دڵنیای خوشكى به داخه‌وه كۆچی كردووه و نووسیویه‌تی” كه خوشكى ئازیزم هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغى به كت‌و پڕى گیانى سپاردووه و ماڵئاواى لێكردین.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی (خواكوڕك) هه‌وڵی زۆری‌دا كه شوان قه‌ره‌داغی له‌و باره‌وه بدوێنێت، كه ئاخۆ هه‌واڵه‌كه راسته یاخود نا، به‌ڵام ناوبراو به‌رده‌ست نه‌بوو، به‌ڵام بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تری كوردستان، ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه هه‌واڵه‌كه دووره له راستی و پێگه‌ی فه‌یسبوكی شوان قه‌ره‌داغی برای دڵنیا قه‌ره‌داغی هاككراوه.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” كه هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغى له ساڵى 1976 له شارى سلێمانى له‌دایك بووه سێ‌جار هاوسه‌رگیرى كردووه دواین هاوسه‌ریشى قونسڵى كۆمارى میسر له هه‌رێمى كوردستان بوو، دواى ته‌وابوونى ئه‌ركى هاوسه‌ره‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌گه‌رێنه‌وه قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر، هه‌روه‌ها ناوبراو له ژیانى هونه‌ریدا زیاتر له 50 گۆرانى تۆماركردووه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبومه له ناوه‌راستى نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستى به هونه‌رى گۆرانى گووتن كردووه زۆرێك له گۆرانییه كلاسیكیه‌كانى كوردى زیندووكردوه‌ته‌وه به زمانى عه‌ره‌بیش چه‌ند گۆرانییه‌كى تۆماركردووه.
له رێكه‌وتى 9/3/2018 هه‌واڵى كۆچكردنى بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام ناوبراو له‌ژیاندا ماوه‌و هه‌واڵه‌كه‌ش دووره له راستى ، شیاوى گووتنه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك هه‌واڵێكى هاو شێوه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د بڵاو كرایه‌وه به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبه‌ستراو بوو.