كوڕی شەهیدێك وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە

نوسەرێك

مەلا گیان جەنابت خۆت بە پێشمەرگەی كۆن و خەبات گێر وئازاو جەربەزە ئەزانیت بەڵام لەم دیبەیتەی دواییتا لە كەناڵی روداو روی راستەقینەی خۆتت دەرخست كە چەند ئازاو بە جەرگی لە كاتێكدا كە زۆرینەی ئەندامانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی و تەنانەت پێشمەرگەكانی خۆتان لە پێشەوە ی سەنگەرەكان بون لە ١٦ ی ئۆكتۆبەر زۆر ئازایانە دەیان وت خیانەتمان لێ كرا و جەنابیشت دەت وت من یەكەم كەس بوم كە وشەی ١٦ ی ئۆكتۆبەرم بە كار هێنا بەڵام خێرە یەكەم
جەنابت یەك رۆژ پێش ئەوەی لە هەولێر بیت لە كەناڵی روداو ئەم دیبەیتەت گرت ئەمە خۆی لە خۆیدا پرسیاری لای من دروست كرد كە لە كاتێكدا لە سلێمان ئەندامانی خۆت دەیان وت سبەینێ لە بەردەم مەكتەب سیاسی كۆدەبینەوە و بەشەق مەلابەختیارو كۆسرەت ئەكەینە دەرەوە كەواتە من وای بۆدەچم كە جەنابت رات كردبێت بۆ هەولێر و لەوێشەوە ئەم دیبەیتەت كرد.
دوووەم: لەم دیبەیتەی روداودا كەپرسیاری١٦ ی ئۆكتۆبەریان دەكرد زۆر ترسنۆكانە رات دەكرد لە بابەتی خیانەت و مەسەلەی ٣١ ی ئابت دەهێنایە پێش وباست نە ئەكرد بە پاساوی ( با قەتماغەی خیانەت و برینەكان هەڵ نەدەینەوە)
یان لە باسی اتفاقیاتی یەكێتی لەگەل ئێران و پارتی لە گەڵ ئێران وات دەردەخست كە پارتی زۆرترین پەیوەندی هەبوە نەك یەكێتی ئەمە لە چەند شوێنێكی تر ئەمەیانت وتوە.
فەرمو مەلا با بێ مننەتانە باسی هەردوكیان بكەین خیانەت و اتفاقیات لەگەڵ ئێران, من ناگەرێمەوە بۆ ساڵی ١٩٦٤ و ١٩٦٦ هەتا ١٩٧٠ خۆت زۆر باشی ئەزانیت و خەڵكی تریش هەموی ئەیزانن ١٩٨٤ بە هەمان شێوە.
با بەكورتی باسی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بكەین حزبەكەی بەرێزتان لەپیلان و خیانەت نەوەستان هەرهەمو ساڵەكانی شەری ناوخۆ پەناتان برد بۆ ئێران و پە كە كە و تەنانەت پەناتان برد بۆ سورچیەكانیش كە هەر هیچ نەبێت گورزێك لە پارتی بوەشێنن یان پارتی وا لێ بكەن هیچ نەبێت هەڵوێستێكی وا بنوێنێت كە بە خیانەتكار لە قەڵەمی بدەن و بیخەنە رێزەی خۆتان و له كه ی جاشایەتی ٦٦لە خۆتان بكەنەوە و بەروارێك بۆ پارتی دروست بكەن وەك لەكەیەك . بەڵام پارتی نەیشاردۆتەوە و لە هەرچ پارتیەك دەپرسی ٣١ی ئاب بە سەربەرزیەوە باس دەكات لەبەر زۆر هۆكار كە خەكی هەولێر دەیان نالان بە دەست ئێوەوە لە دزی و پیاو كوشتن وسەیارە لە هاووڵاتی سەندن و زۆری تر لە هەموی گرنگ تر ئەوەبو كە پارتی حكومەتی عێراقی وەك كرێ گرتە هێنایە هەولێر ئیشێكی پێ كردن كە لەگۆر نانی خەونی ئێوە بو دوای ١٠ كاتژمێر بە عێراقی وت فەرمون ئیشتان تەواو بو برۆنەوە شوێنی خۆتان و ئەوانیش كوردستانیان بە جێ هێشت و كوردستانیش پاك كرایەوە لە ئێوە ی داردەستی ئێران و خودی ئێران. بەڵام ١٦ی ئۆكتۆبەر چی روی دا؟؟؟؟؟
خیانەتكارانی ناو حزبەكەی جەنابت كە بەهیچ شێوەیەك نەتوێرا نەك ناویان بهێنیت بەڵكو نەتوێرا وشەی خیانەت بەكار بهێنیت ئەوان بون بە جاش و پێش پێپەتی و پاسدار كەوتن بۆ گورز وەشاندن یەكەم لە هەمو كورد و دوهەم لە پارتی بە هەمان عەقلیەتی ٦٦ بەڵام ئەمجارە تەنها جاشایەتیەك كە دەستیان لە بنی هەمانەكە دەرچو چۆن؟؟
هاتن پێش حەشدو پاسدار كەوتن پێشمەرگەی خۆشتان بەكوشت دا و كەركوكتان دا بەدەستەوە بەڵام دوای ئەوە بۆتان نەبو تەنانەت بارەگایەكی حزبیتان لە كەركوك بمێنێت و بۆتان نەبو كۆبونەوەیەكیش بكەن هەر لە زاری خیانەتكاران كە ئێستا دانی پیا ئەنێن و ئەڵێن مانەوەمان لە كەركوك هەر رۆژەو مردنێكە و ئەمە وەزع نیە خیانەت كارێكی سەرەكی تر ئەڵێت من هەڵەم كردكەواتە لەوەیاندا جیاوزی هەیە لە نێوان ٣١ی ئاب و ١٦ ی ئۆكتۆبەر كە پارتی حوكمەتی دەركرد دوای تەواوبونی ئیشەكە بەڵام یەكێتی لە ١٦ ی ئۆكتۆبەر لە كەركوك دەركرا دوای ئەوە جاشایەتیەكەی كرد.
بابەتی دووەم: اتفاقیاتی یەكێتی و پارتی لەگەڵ ئێران زۆر بە كورتی باسی دەكەم هەمو اتفاقیاتەكانی پارتی لەگەل ئێران وەك هەمو اتفاقیاتێكی نێوان دو دەوڵەت بوە لە سەر سومعەو كەرامەتی كورد نەبوە و كوردیان نەكردوە بە سەربازێكی ئێرانی یان فەرمانبەرێكی ئێرانی یان كارێكی وای نەكردوە رۆژێك لە رۆژان پارتی نەوێرێت لە قسەی ئێران دەربچێت ووەك بچوكێكی ئێران خۆی پیشان بدات ، بەڵام ئێوەی سەركردایەتی یەكێتی ئەگەر ئێران یەك فوتان لێ بكات تۆزتان دەبات بە ئاسمانا ئەوەندە خۆتان بچوك كردۆتەوە لە ئاستیان هەموشتێكتان كرد بۆ مانەوەی خۆتان لەگەڵ ئێران هەمو شتێكتان كرد بۆ ئێران بۆ لەناو بردنی پارتی هەتا ئێستاشی پێوە بێت ناتوانن لە اتفاقی ٣١ی ئاب دەربچن لەدەست ئێران چونكە خۆت باش ئەزانی چۆن ئێوەی لە سەیران بەن و ئێرانەوە هێنایەوە ناو سلێمانی و ئێوەش دەستی ئەوانتان گرت هەتا كۆیەو مقەرەكانی حزبی دیموكرات هێناتانن
مەلا گیان زۆری ترم پێیە و بەقەدەر تۆش كتێبم نەخوێندۆتەوە بەڵام لەم مێژوانە دەرەقەتم نایەیت ئەزانی بۆ؟؟ چونكە تۆ ئەترسیت راستیەكان بڵێیت من ناترسم.
لەبەر ئەوە مەلا گیان جارێ بە دوعا

Back to top button