تاوه‌ره‌كانی موبایل به‌پێی ڕێنمایی ڕێكده‌خرێن
دیار شێخ غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، ڕایگه‌یاند: ”له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی بواری په‌یوه‌ندیكردن (مۆبایل) گفتوگۆمان كردووه كه ده‌بێت ڕێنمایی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی بورجه‌كانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن و گه‌یاندن جێبه‌جێبكه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌رچووه‌و به‌داخه‌وه تا ئێستا وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند:” به‌پێی ڕێنماییه‌كان پێویسته ڕووبه‌ری 10%ی ئه‌و زه‌ویه‌ی كه بورجێكی له‌سه‌ر داده‌ندرێت سه‌وز بكرێت، هه‌روه‌ها سێ پشتێنه‌ی سه‌وز به‌ده‌وری ئه‌و زه‌ویه‌دا دروست بكرێت كه تاوه‌ره‌كه‌ی لێداده‌نرێت”.
هه‌روه‌ها (دیار شیخ غه‌ریب ) ده‌ڵێت :”به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی بورجه‌كان له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵان داندراون، بوار نییه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه ،بۆیه له جیاتی ئه‌وه پێویسته پڕۆژه‌ی له‌جیاتی سه‌وزكردن جێبه‌جێ بكه‌ن كه بریتییه له سه‌وزكردنی باخچه‌یه‌ك یان هه‌ر شوێنێكی تر به‌هه‌مان ڕووبه‌ر و ڕێژه‌ی ئه‌و سهوزییهی لهڕێنمایهكاندا بۆیان دیاری كراوه”.
گوتیشی: ”له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و ڕێنماییانه، ئه‌وا له‌مه‌ودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی هیچ تاوه‌رێكی دیكه‌ی مۆبایل ناده‌ین و به‌مافی خۆشمانی ده‌زانین سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و تاوه‌رانه‌ی مۆبایلیش تۆمار بكه‌ین كه پێشتر دانراون و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن“.