پاره بۆ مووچه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماده‌یه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، حكومه‌تی عێراق له بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر پاره‌یه‌كی بۆ مووچه خۆڕانی كوردستان ئاماده‌یه، له‌و باره‌یه‌وه‌ش ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌لێـ” لقی بانكی ناوەندی عێراق لەهەولێر پارەی تەواوی لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. و ده‌شلێـ” بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی لقەكەی لەهەولێر كردووە، كە بەو بڕە پارەیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌و ڤیان محه‌مه‌د هبهرێوهبهری پلاندانانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت،یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت”.
وه‌زیری ناوه‌خۆی عێراق له‌كاتی سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوه‌خۆی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه، له داهاتووێكی نزیك دا مووچه‌ی مووچهخۆڕانی كوردستانش دابه‌ش ده‌كرێت”.