په‌رله‌مانی عێراق پرسی به‌هه‌رێم كردنی موسڵ تاوتوێ ده‌كات

خواكوڕك

بریاره‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 26/9/2016 په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ئه‌نجام بدات. یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش داهاتووی موسڵ و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه‌، چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی پێشنیاره‌كه‌ی بارزانیه‌.

بەگوێرەی راگەیەنراوی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، ئەو بابەتانەی ئەمڕۆ خراونەتە بەرنامەی دانیشتنەوە، بریتین لە (بەیاننامەی لیژنەی وەرزش و لاوان لەبارەی ئەو سەركەوتنانەی لیژنەی پارائۆلۆمبیادی عێراق بە ئامادەبوونی یاریزانەكان بخوێنرێتەوە، هەروەها دەنگدان لەسەر بڕیاری رەتكردنەوەی دابەشكردنی پارێزگای نەینەوا دەكرێت).

چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه‌ ئه‌م پرسه‌ به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن نوری مالكیه‌وه‌ پێشنیار كراوه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌مپه‌ر دروست بكات بۆ دواخستنی كاتی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، و سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری كردووه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ سونیه‌كان و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی دیكه‌ شاره‌كه‌ پێشوازی لێكراوه‌.

پێشتر چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ مالكی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئێران و به‌ پاڵپشتی چه‌ند هێزێكی ناوه‌خۆیی عێراقی و كوردستانی له‌ هه‌وڵی دروستكردنی دۆخێكدایه‌ كه‌ته‌واوی به‌رنامه‌ و پلانه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بروخێنێت و دواتر خۆی جارێكیتر بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كورسی ده‌سڵات.

هه‌روه‌ها به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان، مالكی ده‌یه‌وێت گه‌ڕێكیتر له‌ یاریه‌ په‌رله‌مانیه‌كان به‌ڕێوه‌ ببات و چه‌ند پرسێكیدیكه‌ له‌ دژی كورد و هه‌رێمی كوردستان بجولێنێت و رووبه‌رووی ته‌واوی ئه‌و به‌رنامانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ كورد له‌ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌تی.

Back to top button