عالیه‌ نوسه‌یف : گه‌ده‌ڵییه‌كی زۆر له‌ كێڵگه‌ی چای عێراق له‌ ڤێتنام كراوه‌

 

عالیه‌ نسه‌یف، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا،ئاشكرای كرد و ده‌لێت :” پێویسته‌ عه‌بادی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی گومانی گه‌نده‌ڵی له‌ دۆسیه‌ی كێڵگه‌ی چای عێراق له‌ ڤێتنام بكاته‌وه‌، كه‌ ڕووبه‌ری كێڵگه‌كه‌ 1119388 هیكتار ده‌بێت (1هیكتار = 10 دۆنم).

په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا (به‌سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی) ده‌شڵێت:” گومانی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كێڵگه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌،ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت نه‌توانێت له‌ناو وڵاتدا به‌گژ گه‌نده‌ڵیدا بچێته‌وه‌، ئه‌ی چۆن ده‌توانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گژیدا بچێته‌وه‌”.

عالییه‌ نوسه‌یف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی ده‌وله‌تی یاسا راشیگه‌یاندووه‌ :” گه‌نده‌ڵیی له‌ عێراق و له‌و دۆسێیه‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ساڵانه‌ تۆوی چاییه‌كه‌ به‌ سه‌دان دۆلار بفرۆشرێت، كه‌ كۆی فرۆشی تۆوه‌كان، ده‌كاته‌ ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵی و داهاته‌كه‌ش ده‌چێته‌ گیرفانی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌.

 

Back to top button