تورکیا ناوی لەلیستی ڕەشی ئەوروپا دایە
بەگوێرەی راپۆرتێک کە رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە شاری ستراسبۆرگ لەلایەن لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپاوە دەرکراوە،ئاماژه به پاشهكشهی بڕیارهكانی دادگای ئهوروپا دهكات و وڵاتی توركیاش له پلهی دووهمی لیستی ڕهشی ئهوروپادا ناوی هاتووە.
راپۆرتەکە ئەوەی روونکردووەتەوە، کە لە روسیا هەتا ئێستا ٢ هەزار بڕیاری دادگای ئەوروپا هەیە کە بەهیچ شێوەیەک پابەند نەبوون پێیەوە، هەروەها تورکیاش لە پلەی دووەمە کە ١ هەزار و ٥٠٠ بڕیاری دادگای ئەوروپای پێشێل کردووە.
هەر بەپێی راپۆرتەکان، پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا پاشەکشەی تێدا کراوە لەلایەن وڵاتەکانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.
جگە لەوەش، لە ساڵێ رابردوودا روسیا زۆرترین سەرپێچی کردووە کە بڕەکەی ١٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار یۆرۆیە، پاش ئەویش تورکیایە بە بڕی ١١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار پاشان ئیتاڵیا.