حشدی شه‌عبی لیسته كوردیه‌كانی به‌شداربوو له كه‌ركووك ره‌زیل ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كه له‌ئێستادا كه‌ركووكیان داگیركردووه، لیسته كوردیه‌كانی به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له‌كه‌ركووك، مه‌رجدار كردووه، له بانگه‌شه به‌وه‌ی كه رێگا نادات ئاڵا كوردستان و دروشمی نه‌ته‌وه‌ی به‌كار بهێنن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له سوكایه‌تی كردن به هێزه كوردیه‌كانی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری ئه‌وان دا ماونه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن عێراق ده‌كه‌ن، داوا ده‌نگ له‌و كوردانه ده‌كه‌ن له‌شاره‌كه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر فرۆشران به حشدی شه‌عبی”.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌بار مه‌لا ئه‌مین باژێروانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له خورماتوو، رایگه‌یاندووه”بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، خەڵکی ناوچەی خورماتوو نیگەرانن لە ھەموو حزبە کوردستانییەکان، چونکە ئێستا حەشدی شەعبی و تورکمانییەکان خۆیان زاڵ کردووە بەسەر ھاووڵاتییانی کوردی ناوچەکە، بە جۆرێک وەکوو جاران ناھێڵن کورد بە ئارەزووی خۆی بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بکات، ئەمەش بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ھاووڵاتیانی کورد ئەو ناوچایە دەشکێتەو، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”خەڵکی لە کەرکووک و خانەقین و خورماتوو بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە یەکێتی تووڕەن، چونکە ئەو حزبە لەو ناوچانە پێگەیەکی بەھێزی ھەبووە، دواجار خەڵکی مافی خۆیەتی، نیگەرانیی خۆی دەربڕێت و بڵێت، ئێوە ھێزێکی گەورەتان لەو ناوچانە لەبەردەستدا بووە، بەڵام پارێزگاریتان لێ نەکردووە، بۆیە بەھۆی ئەو ڕووداوانەوە، دەنگی یەکێتی کەم دەکات”.
ئه‌و باژێروانه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ده‌نگی كورد و سه‌نگی كورد ده‌شلێـ”ئەگەرێکی زۆر ھەیە ئەمجارە دەنگی کورد کەم بکات، بەڵام ئەو شارانەی کوردستانین و ئێستا کوردیان تێدا نەماوە، باشتر وایە کورد بە گوڕوتینێکی بەھێزەوە بەشداریی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کورد بیسەلمێنێت، بە ھیچ شێوەیەک پێگەی لاواز نابێ و دەنگی کەم ناکات”.