دیاله .. حه‌شدی شه‌عبی هه‌ره‌شه له ده‌نگده‌ران ده‌كات
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیالەراگەیاند: “حه‌شدی شه‌عبی له قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و فشاریان دەخەنە سەر كە ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان بدەن، ھەروەھا ھەڕەشەی ئەوەش دەكەن كە نابێ دەنگ بدەنە كاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه ترسێكی زۆر گه‌وره‌یان له پارتی هه‌یە”.
هاوكات لای خۆشیه‌وه كەمال ئیبراھیم، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له قه‌ره‌ته‌په،گووتی : “حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌یه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌ته‌په چه‌ند بازگه‌یان داناوه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له قه‌ره‌ته‌په بچێته ده‌ره‌وه یاخو به‌پێچه‌وانه‌وه بێته نێو قه‌ره‌ته‌په سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن كه ھەندێك جار تا 100 دۆلار له یه‌ك ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گرن”.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په راشیگه‌یاند : “چه‌ند كه‌سێك له حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كاندید كردووه و له ئێستادا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چنه سه‌ر ماڵی شێخ و كه‌سایه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بی سوونه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن پێویسته ده‌نگ بده‌نه كاندیدانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌گه‌ر نا تۆمه‌تیان بۆ دروستده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن كه پاڵپشتی له تیرۆر ده‌كه‌ن، بۆیه خه‌ڵك تووشی ترس و دڵه راوكێیه‌كی زۆر بوونه”.