پاش 50 ساڵ سه‌رۆكی هه‌ردوو كۆریایی باشوور و باكوور كۆبوونه‌وه.

پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 50 سال زیاتر به هۆی ناكۆكی نێوانیان، سه‌رۆكی هه‌ردوو ووڵاتی كۆریایی باكور و كۆریایی باشوور ووڵاتی یه‌كترییان نه‌بینیبوو، دواجار ئه‌مڕۆ سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه گه‌یشته كۆریایی باشور.”
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی4ی2018، (كیم جونگ ئون) سه‌رۆكی كۆریای باكوور به پێ سه‌ردانی كۆریای باشووری كرد و له هێڵی سووری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه په‌ڕییه‌وه، له‌لایه‌ن مون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشووره‌وه له‌سه‌ر سنوور پێشوازیی لێكرا.”
شاندێكی باڵای كۆریای باكوور یاوه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئونن و دوای گه‌یشتنیان بۆ كۆریای باشوور، ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو وڵاته‌كه ده‌ستی پێكرد.
چاودێران ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور به سه‌ردان و دیدارێكی مێژووی ناوده‌هێنن چونكه له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو كۆریا له ساڵانی(1950-1953) ده‌بێته یه‌كه‌می سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ كۆریای باشوور ئه‌مه‌ش واده‌كات كه نێوان هه‌ردوولا باشتر ببێت و ئارامی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو هه‌ردوو ووڵات له داهاتوو.”