سوکایەتی بە ڕیفراندۆم لەپای چی

ڕێبین ڕەحیم
 
 
ڕۆژی (۲٥ی ئەیلوولی ۲۰۱۷) ڕۆژێکی پرشنگداری ڕۆژمێری خەبات و تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی کوردە ،ڕیفراندۆم دەربڕینی ڕاو بۆچونی هاووڵاتانی کوردستان بوو بە خەباتێکی مەدەنیانە کە تێیدا لە(۹۳٪)هاووڵاتیانی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ بۆ ئازادی و سەربەخۆیی داو لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە بە ڕای گشتی جیهانی ووت من سەربەخۆیم دەوێت ،ئەم خەبات و بەرخۆدانە وەک شانازییەک بۆ هەموو ئەو ئەو کەسو لایەنە سیاسی و هاوووڵاتیانە دەمێنێتەوە کە دەنگیان (بەڵێ)بوو بۆسەربەخۆیی
٭ئێستا کە لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی عێراقداین هەندێک هێزوو لایەنی سیاسی وەک ئەوەی ئەم گەلە تاوانێکی گەورەی ئەنجامدابێت کەوتوونەتە گیانی ڕیفراندۆم هەر ڕۆژەو بە مەبەستی ناشرینکردنی ناو تۆتەرەیەکی لێدەنێن ڕۆژێک دەڵێن دەبێت (ڕیفراندۆمچیەکان) دادگایی بکرێن یانی لە(۹۳٪)هاووڵاتیانی کوردستان ببرێنەبەر دادگا لەبەر جیاخوازی!!
ڕۆژێک دەڵێن (ڕیفراندۆمە سەقەتەکە)
لەکاتێکدا هیچ کام لەم هێزو لایەنانە بۆیان نیە بەیەک دێڕیش باسی یفراندۆم بکەن بۆچی؟
ٲ/سوکایەتیکردن بە پڕۆسەی ڕیفراندۆم یانی سوکایەتی و ئیچحاف بە لە (۹۳٪)هاووڵاتیانی کوردستان ئەمەش نیشانەی ئەو پەڕی ئیفلاسی بێ مۆراڵی ئەم هێزو لایەنە سیاسیانە نیشان دەدات
ب/ئەم هێزو لایەنە سیاسیانەی کە بەربوونەتە گیانی ڕیفراندۆم هەقی ئەوەشیان نیە تەنها یەک دێڕ لەسەر ڕیفراندۆم بڵێن چونکە بۆیەک کاتژمێریش شەرەفی خەباتی پرۆسەی ڕیفراندۆمیان پێ نابڕێت ولەکۆتا کاتژێمرەکاندا ولەترسی غەزەبی هاووڵاتیان ووتیان دەنگمان بەڵێ بوو ئەگەر واشبێت!!!
٭ئەم هێزگەل و لایەنە سیاسیانەی کە خەریکی ئەم هەڵیت و پەڵیتەن ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان بۆ هەموومان ئاشکراکردو ئیشی ئێمەمانانیشیان سوک کرد کەکات بەوەوە نەکوژین تا دەرونی تاریکی ئەمانە بۆ ڕای گشتی ڕوونبکەینەوەو ڕاستگۆیانە ناخی ڕەش وپیسی خۆیان بۆ پرسی چارەنوسی ئەم نەتەوەیە خستە ڕوو ،دەرکەوت ئەم هێزانە هیچ باوەڕیان بەپرسی سەربەخۆیی نیەو بۆ ئەو مەهامو مەبەستەش دروست نەبوون وکاریشی بۆناکەن
٭لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە ئەم حیزب و کاسانە لەپایی سواڵی دوودەنگ بۆ کورسیەکی زیاتر لەپەرلەمانی عێراقی و زیاتر تۆخکردنەوەی عێراقچێتیان خەریکی ئەم سوکایەتیکردنن بەم دەستکەوتە گەورەیە کە ڕیفراندۆمە!!
٭سەرەنجامی هەموو ئەم جاش و تەمەلووقچیانە ڕەشی دێنێت و دەیانبینین بەسەر کزی و سەر شۆڕی لە دەووڵەتی کوردستانی سەربەخۆدا دەبینرێن وسەبرەخۆیی وئازادی یەکجارەکیش دورنیەونزیکە.
 
Back to top button