پەیامێك لەوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی كرێكارانه‌وه، له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌بێته پشووی فه‌رمی جگه‌له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكیدا كه له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه:به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی كرێكارانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین و هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی ته‌واوی هه‌موو ماف و شایسته‌ییه‌كانی ئه‌م چینه ماندوونه‌ناسه ده‌كات و پشتگیریان لێده‌كات.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت:به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین، به‌پێی یاسای پشووكان له په‌رله‌مانی كوردستان، سبه‌ی سێ شه‌ممه 1ی5ی2018 له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌بێته پشووی فه‌رمی جگه‌له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كه‌به‌هۆی ئه‌زموونه‌كانه‌وه رێنمایی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.