سه‌فین دزه‌یی : نازانم لاهور جه‌نگی ئه‌و قسانه‌ی له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ ؟

رۆژ له‌ دوای ڕۆژ گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌رله‌ نێو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سیمای عێراقچێتیان تۆختر ده‌بێته‌وه‌ ، قۆناغ به‌ قۆناغ له‌ عروبه‌ باشتر جوانتر ڕۆڵی عێراقچێتی ده‌گێرن دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 نیوه‌ی خاك و خه‌ڵكی كوردستانیان فرۆشت به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ولیاندا نیوه‌كه‌ی تریش راده‌ستی (قاسم سلێمانی و هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی ) بكه‌ن ،به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئوستوره‌ی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیان له‌ ( پردێ و سحێلاو مه‌حمودیه‌ ) تێك شكاند .

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ كه‌ناڵێكی ڕادیۆی سه‌ربه‌ یه‌كێتی، لاهوور جەنگی ده‌لێت” کە لە خولی داهاتوودا فراکسیۆنی یه‌كێتی لە بەغدا، کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی گریبه‌سته‌ نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و جەخت لەسەر ڕادەستکردنی نەوت بە حکوومەتی عێراق دەکەنەوە.

لای خۆیه‌وه‌ سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ”نازانم ئەو قسانەی لە خۆوە لە کوێ ھێناوە؟، بەڵام مادەی دەستووری و دەستووری عێراقە کە ماف بە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە دەدات، تا ئێستا ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانە دێن و بە دەیان ملیار دۆلارییشیان لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری کردووە، ئایا ڕاوێژکارێکی یاساییان نییە تەماشای مادە دەستوورییەکانی عێراق بکات تا بزانێت ئایا ھەرێمی کوردستان بۆی ھەیە ئەم کارە بکا یان نا؟، ئەگەر نا ئەوان موجازەفە بە پارە، سەرمایە و ناوی خۆیان و سومعەی خۆیان دەکەن؟“.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند :” مادەی دەستووری ڕێگە بە ھەرێمی کوردستان دەدات، مامەڵە بەو کانزا و نەوتەی ھەیەتی، بکات، لەگەڵ ئەوەشدا یاسای پەرلەمانی کوردستان ھەیە کە ئەو مافەی بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوە، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان بکات، لاهور جه‌نگی ئەگەر دەتوانێ، با بچێت مادە دەستوورییەکان بگوڕێت، یانیش ئەو بڕگە یاساییانەی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە کە باسی ھەڵوەشاندنەوە دەکات، دەبێ ڕیفراندۆمێکی دیکە لە عێراق بکرێتەوە لەبارەی هەموارکردنی دەستوور، لەبەر ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نە بەدەر لە یاسا، نە بەدەر لە دەستوور ڕەفتاری نەکردووە، ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە دەستووری عێراق ئەو مافەی بە ھەرێمی کوردستان داوە“.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،گوتیشی: ”پەرلەمانی کوردستان یاساکان دەردەکات، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە پێی ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان دەردەچێت، مامەڵە دەکات، بەڵام ئایا ئەو لایەنە سیاسییە دەیەوێت ھەموو بڕیار و یاساکانی پەرلەمانی کوردستان نادیدە بگرێ و ھەڵیان بوەشێنێتەوە؟ ئایا ئەو برگە دەستوورییانەی ٨٠٪ی خەڵکی عێراق دەنگیان پێ داوە، نادیدە دەگرن و ھەڵیان دەوەشێننەوە؟“. بۆیە جەختی لەوە کردەوە کە ”مەحاڵە باس لەو بابەتە بکرێت“، واقیعەکەش ئەوەیە کە بە پێی مادە یاسایی و دەستوورییەکان و ئەوانەی لە ھەرێمی کوردستانیش دەردەچن، پەیوەندیی نێوان ھەولێر و بەغدا ڕێک دەخرێت.

Back to top button