گه‌ر دڵهراوكێت هه‌یه ئه‌م خۆراكانه بخۆ.
ئه‌وه شتێكی سه‌لمێنراوه كه سیسته‌می خۆراك كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له سه‌ر باری ده‌روونی مرۆڤه‌كان هه‌یه و له‌م نێوه‌دا ژماره‌ی خواردن به تایبه‌تی سوده‌كانیان سه‌لمێنراوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ.”
چۆكلێتی تاڵ كه رۆڵی باش ده‌بینێت له هێوركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و وزه‌یه‌كی زۆریش به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
خواردنه‌وه‌ی شیری كه‌م چه‌وری یان بێ چه‌وری یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات له زاڵبوون به سه‌ر دڵه‌راوكێدا به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا لانی كه‌م 4 په‌رداخ شیر ده‌خۆنه‌وه زۆر كه‌متر له‌و كه‌سانه تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌به‌ن كه هه‌فتانه ته‌نیا یه‌ك په‌رداخ شیر ده‌خۆنه‌وه.”
ماسی سالێمون ، گوڵه‌به‌ڕۆژه و گوێزیش جیا له چه‌ندین سودیتر به پێ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه رۆڵێكی باش ده‌گێڕێن له هێوركردنه‌وه و نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ له مرۆڤدا.