له شنگاله‌وه پارتی ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی لێدا و هێزی یه‌كه‌مه.
پاش كۆتایهاتنی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ته‌واووی شار و شارۆچكه‌كان، جارێكی تر پارتی توانی براوی یه‌كه‌م بێت له سه‌ر ئاستی قه‌زای شنگال و ده‌ووروبه‌ری، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرش و رێگری و ناحهقهییه به‌رامبه‌ر به پارتی كرا.”
له‌و باره‌وه، (لازیمه یوسف) کارگێڕێکی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال ڕایگەیاند.” كه سەرەڕای هەبوونی گوشاری حەشدی شەعبی لە سەر خەڵکی شنگال، کەچی بە پێی دواین داتا و ئامار پارتی دەنگی زۆری هێناوە و پله‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌كه‌یه و جارێكی تر شنگال و شنگالییه‌كان سۆزی خۆیان بۆ پارتی پیشاندایه‌وه.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” میللیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به ده‌یان رێگا وویستیان رێگه له ده‌نگ و ره‌نگ و حه‌قی پارتی بگرن به‌ڵام نه‌یان توانی و خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌نگی خۆیان جاریكی تر به‌خشیه‌وه به پارتی و كردیانه‌وه به هێزی یه‌كه‌می سنوره‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شنگالیهكان باش ده‌زانن ئه‌وه‌ی پارتی بۆیكردوون هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌وه‌یان بۆ بكات.
ئه‌وه‌ی جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه.”حەشدی شەعبی هێزێكی شیعەمەزهەبە و بە فتوای مەرجەعیەتی باڵای شیعی لە ساڵی 2014ـەوە دامەرزاوە، كە لە 67 فەسیلە پێك دهێت و لە 26ی نۆڤەمبەری ساڵی 2016یش، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر دا و كردیانە بەشێك لە سیستمی بەرگریی عێراق.