ده‌زگای زانیاری له‌پشت دۆسیه‌ی د.شایان عه‌سكه‌ری و مه‌به‌سته‌كان چین؟ خواكوڕك ته‌واوی زانیاریه‌كان بلاو ده‌كاته‌وه
كه‌سێك به‌ناوی د. شایان، كه له خۆپێشاندانی حزبی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی” كه دژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ژێر ناوی ” مووچه” ئه‌نجام درا، له‌رێگای مۆبایله‌وه، وێنه دوو كه‌س ده‌كرێت، به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ، له ڤیدیۆكه‌ش دا، قسه ده‌كات، هه‌وڵی تووره كردن و ته‌شیركردنی ئه‌م دوو كه‌سه ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م گرته ڤیدیۆیه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان له میدیا حزبی و سێبه‌ره‌كانی، حزبی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی و شاسوار” بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا له دوو كه‌سی ته‌شیر پێكراو كردووه، كه له دادگا داوایی یاسایی تۆمار بكه‌ن و داوایی قه‌ره‌بوو له‌رووی یاساوه بكه‌ن”.
ئه‌م رووداوه له‌ئێستادا هه‌م له‌رووی سیاسیه‌وه، هه‌م له‌رووی شكاندنی یاساوه، له‌دژی هه‌ولێر به‌كار ده‌هێنرێت، چاودێرێكی سیاسی ده‌لێـ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتیه‌كان، ئه‌م رووداوه بۆ تێپه‌راندن و له‌بیر بردنه‌وه‌ی هێرشی چه‌كداری سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته و ته‌زویره فه‌زیحه‌كه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی به‌كار ده‌هێنن، ده‌یانه‌وێت به‌م رووداوه چاوی خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حزبه‌كان لاببه‌ن، له‌رووی یاسایشه‌وه، شاره‌زایانی یاسایی پێیان وایه هه‌ولێكه، بۆ شكاندنی یاسا و رێسای هه‌ولێر كه به‌به‌راورد، به سلێمانی 50 ساڵی رێك له پێشه‌وه‌یه”.
هه‌ڵوێستی میرانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌رووی یاسایه‌وه، كێسه‌كه به‌م شێوه‌یه روونده‌كاته‌وه” هەر تاکیکى کامڵ سکاڵا تۆمار بکات لە دادگاکان سکالاکەى وەردەگیرێ , ئەگەرچى ئەو کەسەى تۆمەتبار دەکرێ بێ تاوان بێت , تا بگاتە ئەو ڕادەیەى ئاگاى لە رووداوەکەش نەبووبێ تا ئەو کاتەى ( تۆمەتبار, یاخود داوالێکراو , شکاتلێکراو ) لە بەردەم دادوەر وتەى وەردەگیرێ و بی تاوانى دەسەلمینرێ ئەو کاتە گەر ئاراستەى دادگاییەکە لە بەرژوەندى شکاتکار شکایەوە , مافى ئەوەمان هەیە دادگا بخەینە بەرنەشتەرى ڕەخنە .
سەرنجە یاساییەکە ئەو چەند دێرەى خوارەوەیە
١- ماددەى ٤٣٣ لە یاساى سزادانى عێراقى بڕگەى یەک کە تایبەتە بە ناوزراندن سزاکەی لە یاسادا (بەندکردن زیاتر نەبێت لە ساڵێک یان غەرامە کردن یان بە یەکێک لەم دوو سزایە), لە هەمان ماددە ئاماژە بە ( ضروف المشددة ) , ئەگەر هاتوو کردارى تاوانی ناوزڕاندن لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندندا بڵاو بکرێتەوە،ئەمەش دەققە عەرەبیەکەیەتى
(نصت المادة 433 الفقرة 1من قانون العقوبات العراقي على عقوبة جريمة القذف حيث فرضت عقوبة الحبس و الغرامة او باحدى هاتين العقوبتين على مرتكب الجريمة كما اعتبر المشرع نشر العبارات الشائنة عن طريق الاذاعه او التلفزيون او احدى الصحف او المطبوعات وبمختلف وسائل النشر ظرفا مشددا حيث يكون الخطر اكبر والضرر على سمعة وشرف شخص المقذوف اكثر واوسع انتشارا ) .
ئەو گرتە ڤیدیۆى دکتۆرە شایان دەنگۆیەکى زۆرى بەدواى خۆیدا هینا و یەکیک لە شکاتکارەکانبە ناوى سەنگەر لە تۆرى کۆمەلایەتى فەیسبوک و ئینستەگرام فەزح بوو , لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێ سەنگەر تەنها قسە لەگەڵ شایان دەکات و دەڵێ بێ ئیشم , جا نازانم دواى گرتەکە بەریەککەوتن ( شەڕ ) لە نێوان ئەو دوو کەسە ڕوویداوە یاخود نا .
٢- یاساى ژمارە ٦ ى ساڵى ٢٠٠٨ یاساى قەدەغەکردنى خراپ بەکار هێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى کردن لە هەرێمى کوردستان – عێراق .
لە بڕگەى دووەمى ئەو یاسایە ئاماژە بەوەکراوە ( هەرکەسێک گەر بە خراپى مۆبایل یان ئامێرێکى پەیوەندى کردنى تەلدار یان بێ تەڵ یان پۆستى ئەلیکترۆنى بۆ مەبەستى هەڕەشە یان تۆمەت هەڵبەستن ( قذف ) بەکاربهێنێ یان بە بێ ڕووخسەت و مۆڵەت وێنەى گرت یان کار‌و بارێکى وا کە شەرەف بریندار دەکات , ئەگەر بە هۆى بڵاو کردنەوەیان سوکایەتى یاخود زیانیان پی بگەیەنێ ئەوە بۆ ماوەیەک بەند دەکرێ کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە پینج ساڵیش زیاتر نەبێت , وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێ کە لە یەک ملیۆن زیاتر نەبیت و لە پینج ملیۆن کەمتر نەبێت.
٣ – مافى بەرگرى لە خۆ کردن ( حق الدفاع الشرعی ) بە پێى مادەى ٤٦ لە یاساى سزادانى عێراقى دکتۆرە شایان مافى بەرگرى کردنى لە خۆى هەیە ئەگەر هەر یەک لەم دوو کەسە تەجاوزی کەسایەتىیان کردبیت و کە ببێتە هۆى مەترسى لە سەر ژیانى ( مردن یاخود بریندارکردنى جەستەى ) کە دکتۆرە لە پرێس کۆنفرانسەکەى ئەمرۆ گوتى لێمنەدراوە تەنها مۆبایلەکەم لی وەرگیراوە . دەققە عەرەبیەکەى یاساکە
( لا يبيح حق الدفاع الشرعي مقاومة احد افراد السلطة العامة اثناء قيامه بعمل تنفيذا لواجبات وظيفته ولو تخطى حدود وظيفته ان كان حسن النية الا اذا خيف او ينشا عن فعله موت او جراح بالغة وكان لهذا الخوف سبب معقول ) .