بۆچی هێرۆخان دەیەوێت كورەكەی لەناو ببات
خواكوڕك
كورە گەورە تاڵەبانی كە ناسناوی تالەبانی هەڵگرتووە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان جێگری سەرۆكی وەزیرانە و وەك خۆی دەلێت لەتەواوی پرسەكاندا ئاگادارە، چەندین جاریش بەزمانی فەرمی حكومەتەوە كە خۆی بەشێكە لە دارێشتنی سیاسەتی حكومەت، لە ئێستادا لەلایان حزبەكەی و دایكی لەهەوڵی لەناو بردنی دان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار هۆكاری دژایەتی هێرۆ بۆ قوباد تاڵەبانی دەگەرێنێتەوە بۆ ئامانجێكی سیاسی و بنەماڵەی چونكە هێرۆ نایەوێت تاڵەبانیەكان دەست بەسەر دەسەڵاتی یەكێتی دا بگرن و خۆی و خوشكەكەی دەیانەوێت بنەماڵی تالەبانی لە جەستەی بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد كۆتای پێ بێنن،
ئەو سەرچاوەیە دەلێت لەدوو لاوە پەلاماری حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی دەدرێت، لەلایەك لەلایان خوشكی دایكی ” شاناز ئیبراهیم ئەحمەد” كە دەستی بەسەر میدیای فەرمی یەكێتی دا گرتووە بەردەوام لە بنكۆڵكردنی قوباد تاڵەبانی و شكەست پێهێنانی بۆ ئەوەی بنەماڵەی تاڵەبانی لە كەسایەتی قوباد تاڵەبانی كۆتای پێ بێنن، لەلایەكی تر لاهور شێخ جەنگی، كە میدیاكانی لاهورشێخ جەنگی.
ئەو سەرچاوەیە هۆكاری هێرشی لاهور شێخ جەنگیش دەگەرێنێتەوە بۆ ملمڵانێی قورغكردنی دەسەڵاتەكانی ناو یەكێتی بەشكەست دانی یەكتر، ئەمەش بەروونی دەركەوت كاتێك هێرۆ و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ویستیان لاهور شێخ جەنگی لەدەسەڵات دوور بخەنەوە و پاڤێل تاڵەبانی بخەنە جێگای لاهور شێخ جەنگی، هەروەها ئەو سەرچاوەیە زیاتر ئاشكرا دەكات و دەلێت لە ئێستادا سێ بنەماڵە لەهەولی قورغكردنی یەكێتین بنەماڵەی تاڵەبانی كە بنەماڵەیەكی لاوازن لە ئێستادا، بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد، بنەماڵەی شێخ جەنگی، ئەم سێ بنەماڵە لە كێبركێی دان بۆ ئەوەی كە یەكێتی كۆنترۆڵ بكەن، هەردوو بنەماڵە جگە لە بنەماڵەی تاڵەبانیش دژی قوباد تاڵەبانین.