كه‌ش و هه‌وای ئه‌مریكا زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه
خواكوڕك
داوی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا بڕیاری زۆره‌ملێ چۆڵ كردنی ناوچه‌كانیاندا، ئه‌مرۆ زریانی ماتیۆ ویلایه‌تی فلۆریدای به‌ته‌واوی گرته‌وه و كه‌ناراویه‌كانی وێران كردن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ی به‌شی كه‌شناسی ده‌زگای ناسا هۆشداریداوه له هه‌ڵكردنی زریانێكی به‌هێز له به‌شێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت فلۆریدا و ساوس كارۆلاین و نورث كارۆلاین و جورجیا و چه‌ند ویلایه‌تێكیتر.
له ئێستادا زریانه‌كه به خێرایی 177 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا له فلۆریدا هه‌ڵێكردووه و زۆربه‌ی رێگاوبان و شه‌قامه‌كانی داپۆشیوه و هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و كاره‌بای په‌كخستووه، و ویلایه‌ته‌كه نزیكه‌ی به‌ته‌واوی چۆڵ بووه له دانیشتوانی و زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س تیایدا ئاواره بوون.
زانایانی كه‌ش ناسی پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێك له‌م ویلایه‌ته له ماوه‌ی 50 ساڵی داهاتوودا به‌ته‌واوی ژێرئاو بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزمی ئه‌و شاره له ئاستی رووی ده‌ریا و توانه‌وه‌ی خێرای به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی باكوور.