ئوستورالیا په‌نابه‌رێكی كورد خۆی ده‌كوژێت
فاریبۆرز کەریمی تازە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو،خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو لە ساڵی 2013ەوە لە که‌مپی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆله باكوری رۆژهه‌لاتی ئوستورالیا وەک پەنابەری نایاسایی لەگەڵ خێزانەکەی ده‌ژیا،كه‌ریمی له بارودۆخێكی سه‌ختی ده‌رونیدا ده‌ژیا و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا .
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی، ماوەی پێنج ساڵە کەریمی داوای یارمەتی دەکات بەوەی باری دەروونی تەواو نەبووە و لە نامەیەکیدا بۆ پزیشکەکەی نووسیویەتی: “بیری خۆ کوشتن جێمناهێڵێ. من هەموو رۆژێک زۆر بە سەختی ئازار دەچێژم”.
ژیانی سەختی وەک پەنابەر و دیارنەبوونی چارەنووسی خۆی و خێزانەکەی و رابردووی وەک کوردێک لە ئێران، کەریمیان دوچاری نەخۆشی کردووە و چەند جارێک داوای یارمەتی دەروونی پێشکەشکردبوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، کەرێمی سێهەم پەنابەرە لەو که‌مپە خۆی دەکووژێت، بەهرۆز بوچانی، كه رۆژنامەنووسێكی كورد و به‌رگریكارێكی مافی مرۆڤه، هێرشی کردە سەر حکوومەتی ئوستراڵیا گووتی: “ئەوە ئوستڕالیایە کە بەرپرسە لە مردنی نەک ناورۆ، ئەوان بوون گۆشەگیریان کرد لەو دوورگەیە و نەیانهێشت ده‌ستی به چارەسەری پزیشکی بگات”.