له رێوره‌سمێكدا په‌رده له‌سه‌روێنه‌ی شه‌هیدانی داستانی پردێ لاده‌درێت
دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی خیانەتکارانەوە، میلیشیا عێراقییەکان لە پردێوە هەوڵی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانیان دا، رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی پردێ رێگرییان لە هێرشی میلیشیا و هیزە عێراقییەکان کرد و لە شەڕێکدا، شکستیان بە هێرشکاران هێنا و داستانی بەرگرتنیان بە هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سڕینەوەی کوردستان، تۆمار کرد، کە دواتر بە داستانی پردێ ناسرا.
ریوڕه‌سمه‌كه كاتژمێر 5ی ئێوارە رۆژی 1ی ته‌مموزی 2018 بەڕێوە دەچێت لە شێراوە نزیك میحوەری پردێی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە پەردە لادانە لەسەر وێنەی شەهیدان.
داستانی پردێ دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری باڵێكی سەربازی یەكێتی لە كەركووك تۆمار كرا كاتێك هێزەكانی حەشی شەعبی بە تانكی ئەبرامز هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە تێكشكانی تانكەكە و حەشد كۆتایان بەو هێرشانە هێنا.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.