داعش پرۆژه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنی حه‌شدی شه‌عبی ته‌واو ده‌كات
دوای خیانه‌تی 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان له دیاله‌وه تاكو كه‌ركوك خراپتر بووه‌و حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌كانیان چۆڵكردووه بۆ داعش ، ئێستا داعش لێی باڵاده‌سته كه ئه‌وه‌ش به پێی پلانێكی دارێژراو ناوچه‌كه بۆ داعش به‌جێ هێلدراوه .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” پلانێكی مه‌ترسیدار له به‌غداوه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان ئاماده‌كراوه به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی داعشه‌وه زیاتر دۆخه‌كه مه‌ترسیدارتر بكه‌ن و خه‌ڵك له سه‌ر ماڵ و ژیانی خۆی هه‌ڵبێت و كۆچ بكه‌ن وهاوكات له‌گه‌ڵ هه‌لهاتنی خه‌لك له ترسی داعش ناوچه‌كه به‌ره‌و چۆله‌وانی بروات و له‌م ڕێگه‌یه‌وه عه‌ره‌بی تر هاورده بكه‌ن بۆ ناوچه كوردستانیه‌كان .
هه‌رچه‌نده له ماوه‌كانی ڕابردوو به هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به كورد و مه‌سیحی و كاكه‌یی و كرستیانه‌وه جینۆساید كراون ،ئیستاش به‌هۆی هێرشی داعش ماڵویران و شاربه‌ده‌ر ده‌كرێن وهه‌موو ئه‌م كاره‌ساتانه لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه تائێستا ده‌رهاویشته‌ی خراپی له‌سه‌ر خه‌ڵك و جوگرافیای ناوچه كوردستانیه‌كان به‌جێهێشتووه.
مه‌لا كه‌ریم شكور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی له خورماتوو، ڕاگه‌یاند:” دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بوونیان نه‌ما، جموجۆڵی داعش زۆر زیادی كردووه و به ته‌واویش گونده كوردییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج”.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر تا ئێستا حه‌شدی شه‌عبی نه‌ك نه‌یویستووه دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كان ئاسایی بكاته‌وه به‌ڵكو بۆخۆی به‌شێك بووه له به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی و سه‌ركوتكاری و په‌لاماردانی گونشینه كوردییه‌كان وسه‌رباری ئه‌وه‌ی كه زۆرجار داعش بازگه له‌سه‌ر ڕێی كه‌ركووك – به‌غدا داناوه‌و جم‌وجۆل و چالاكییه‌كانیان دژ به گونشینه كوردییه‌كان زیاتر بووه ،ئه‌مه‌ش له‌ژێر چاوپۆشی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام دراوه .