مه‌سیحیه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌ كاردنیاڵی یه‌كه‌م له‌ سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ڵبژێردرا

پاپای ڤاتیكان بڕیاریدا مه‌سیحیه‌كی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاردیناڵی یه‌كه‌م له‌ سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ست به‌كار بێت لویس رۆفایل ساکۆ، مەسیحییەکی خەڵکی شاری زاخۆیە لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2013ـەوە وەک پەتریارکی کلدانەکان لە عێراق دەستبەکار بووە.

رۆژی هەینی 29/6/2018، لە رێوڕەسمێکدا لە ڤاتیکان، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان پلەی کاردیناڵی بە لویس رۆفایل ساکۆ و 13 پەتریارکی دیکە بەخشی.

ئەو کەسایەتییە ئاینییە مەسیحییە لە ساڵی 1948 لە زاخۆ لەدایک بووە. لە ساڵی 2002 وەک مەترانی ئەبرەشیەی کەرکووک دەستبەکار بووە.

Back to top button