چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌م گه‌رمایه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گڕ نه‌گرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزره و سامانه‌سروشتیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌م گه‌رمایه‌دا ئۆتۆمبێله‌كانمان گڕ نه‌گرێت و نه‌سووتێت.
غالب محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزره و سامانه‌سروشتیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ هاوڵاتیان خستووه‌ته‌ڕوو تا له‌م هاوینه‌دا ئۆتۆمبێله‌كانیان له سووتان پارێزراو بێت.
غالب محه‌مه‌د عه‌لی نووسیویه‌تی: “به‌هۆی گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وا و خراپی به‌نزینه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوداچه‌ندین ئۆتۆمبێل سوتاون”.
غالب محه‌مه‌د عه‌لی “بۆیه ئێستا چه‌ن رێنماییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست بتوانینن سودی لێببینن”.
ئه‌مه‌ش رێنماییه‌كانه:
یه‌كه‌م : ئه‌بێت له‌كاتی فولكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا ربعێكی ته‌نكیه‌كه به به‌تاڵی بهێڵیته‌وه ،چونكه به‌نزینی ئێمه ماده‌ی چاككه‌ره‌وه‌ی تێدایه‌و له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا ده‌بێت به‌هه‌ڵم و دواتر ده‌بێت به‌غاز و ئه‌بێت شوێنێكی به‌تاڵ هه‌بێت ئه‌و غازه‌ی تێدا جێ ببێته‌وه.
دووه‌م : به‌نزین سیفاتێكی هه‌یه و وه‌ك مواسه‌فات پێیی ئه‌وترێت فاپۆرپرێژه‌ر ،ده‌بێت به‌نزینی هاوینه له‌به‌ینی چل و پێنج بۆ شه‌ست بێت ،ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌یه زیاتربێت ئه‌وه له‌هاویناندا به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌نزینه ده‌بێت به‌غاز ،وه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه فوڵبێت ئه‌وه كاریگه‌ری خراپی ئه‌بێت له‌سه‌ر فیول په‌مپه‌كه‌و ناتوانێت وه‌ك خۆی كاربكات و زه‌ختی غازه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ری ئه‌بێت ، دوه‌میش ئه‌وه‌یه كه‌غازه‌كه شوێنی نه‌بوو ئه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه‌و ده‌سوتێت ،كه‌وات ده‌بێت بۆ رێیی دور چه‌ن جارێك قه‌باغی به‌نزینه‌كه بكه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی غازه‌كه‌ی ده‌رچێت و رۆژانه‌ش به‌شێوه‌ی ئاسایی دوجار بیكه‌ره‌وه‌و بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سه‌لامه‌تبێت.
سێیه‌م :له‌كاتی گۆرینی فیول په‌مپدا ده‌بێت شتێكی ئه‌سڵ بكریت فیول په‌مپی بازرگانی نه‌كرێت ،بۆئه‌وه‌ی نه‌سوتێت و نه‌بێت به‌كێشه بۆت ،به‌تایبه‌ت كاتێك ئۆمبێله‌كه به‌نزینی تێدانه‌بێت ئه‌وه گه‌رم ده‌كات و ئه‌سوتێت.
چواره‌م :به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئۆتیمبێله‌كه‌ت گڵۆپی به‌نزینی بكه‌وێته ئیش چونكه ئه‌گه‌ر فیول په‌مپ له‌ناو به‌نزیندا نه‌بێت ئه‌وه گه‌رم ده‌كات و ده‌سوتێت ،یان خه‌ڵته‌ی به‌نزینه‌كه ده‌بات و ده‌وه‌ستێت.
پێنجه‌م :له‌كاتی ده‌سكاری كردنی فیول په‌مدا ده‌بێت له‌سه‌ری پاتریه‌كه‌وه كاره‌باكه‌ی ده‌ربێنیت بۆئه‌وه‌ی هیچ ته‌زویه‌كی پێنه‌گات.
شه‌شه‌م :هه‌وڵبده‌ین له‌كاتی گه‌رمادا به‌نزینی محه‌سه‌نی تێبكه‌یت چونكه له‌كاتی پله‌ی گه‌رمیایی به‌رزدا ئه‌و به‌نزینه باشتره له‌وه‌كانی تر ،به‌ڵام ده‌بێت محه‌سه‌ن بێـ و باوه‌ر پێكراوبێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت معه‌ته‌ر و چه‌رخی غاز له‌ئۆتۆمبێله‌كتدا نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌قێت و نه‌بێت به‌كێشه بۆتان .