داعش نیازی داگیركردنی مهخمووری ههیه
ماوهیهكه داعش له تهواوی ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ههرێمی كوردستان، دهستی به جموجۆڵی خۆرێكخستنهوه و جوڵه كردووه، ئهمهش دوای ههڵبژاردنهكانی عێراق له مانگی ئایاری ئهمساڵ، ئهم گروپه زیاتر دهركهوت، سهرچاوهیهكی سهربازی كه نهیویستووه ناوهكهی ئاشكرا بكرێت رایگهیاندووه” لەو ناوچانەی مەخموور كە لە ژێر دەستی ھێزە عێراقییەكاندان، داعش خۆی رێك خستووەتەوە و دەستی بە چالاكی كردووە، زیاتریش دەكەونە بناری چیای قەرەچووخ و شارەدێی باقرت، تا دەگاتە سنووری گەیارە و عەلیەڕەش، ئەو ناوچانە چەند پارێزگایەكی عێراق پێكەوە دەبەستنەوە وەك پارێزگای كەركووك و مووسڵ و تكریت، كە لەو سێگوشەیەدا داعش زۆر بووە”.
سهرچاوه سهربازیهكهی ئهوهشی به ماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتووه” داعش تاكتیكی خۆی گۆڕیوە لەوەی پێشتر ھەیبوو، ئێستا داعش بە شێوەی مەفرەزە دەردەكەون بۆ چالاكی و مامەڵەیان ھەندێك نەرمتر كردووە لەگەڵ ھاووڵاتیان، لەوەش مەبەستی خۆیان ھەیە، ئەویش پەیداكردنی سەرچاوەی دارایی و بەھێزكردنی پێگەی خۆیانە لە ناوچەكەدا، بە تایبەتی زانیاریی وردمان ھەیە كە داعش بە دوای سەرچاوەی ماددیدا دەگەڕێت، ههر بهگوێرهی زانیاری سهرچاوه سهربازیهكان” ئەو چەكدارانەی داعش زیاتر داعشی نێوخۆی عێراقن و بە خێزانەوە لەو ناوچانەی سەرەوە نیشتەجێ بوونە، ئەوان ھیچ حیسابێك بۆ حكوومەتی عێراق ناكەن و ھێزە عێراقییەكانیش زۆر بێتوانان لە بەرامبەر ئەو چەكدارانەدا، زیاتر رێگا سەرەكییەكان لە دەست ھێزی عێراقیدان و خۆیان لە قەرەی چەكدارانی داعش نادەن، بۆ نموونە ھێزە عێراقییەكان تەنیا لە رێگەی سەرەكیی مەخموور بۆ گەیارە تا گوندەكانی كەوەرۆك بۆ حاجی عەلی، ساتریان لێ داوە و ناتوانن لەو جادە سەرەكییە دوور بكەونەوە”.
ههر بهگوێرهی قسهكانی ئهم سهرچاوه سهربازیه”ھۆكارەكانی ھێرشنەكردنە سەر شارۆچكەی مەخموور و شار و شارۆچكەكانی دیكەی سنوورەكە وەك ناحیەی ریاز و باقرت و سەرگەڕان و زاب دەڵێت: “داعش نیەتی ھێرشی گەورەی بۆ سەر شارۆچكەی مەخموور ھەبوو، بەڵام دەنگۆیەك بڵاو ببووەوە لەو سنوورە گوایە دوای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ھاوپەیمانان ئیدی ھێرشی ئاسمانی ناكەنە سەر داعش لە عێراق و تەنیا فڕۆكە عێراقییەكان ئەو كارە ئەنجام دەدەن، ئەگەرنا داعش نیازی وا بوو لە ھەڵبژاردانی مانگی رابردوودا ھێرش ئەنجام بدات، پێم وا بێ ھۆكاری دواكەوتنی ھێرشەكەیش تەنیا ئەوە بووبێ تا ھاوپەیمانان پێگەكانیان نەكەنە ئامانج”.
ههروهها ئەو سەرچاوە سەربازییە روونی كردەوە: “ئێمە زانیاریمان ھەیە لە چیای قەرەچووخ و دەشتی قەراج و نزیك گەیارە، زیاتر لە ٥٠٠ چەكداری داعش ھەن، لەبارەی پێشبینیی بەھێزبوونی داعشەوە، سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “داعش ھێزێكی تیرۆریستیی مەترسیدارە، لەو سنوورەی مەخموور تا دەگاتە مووسڵ و حەویجە خۆی كۆ كردووەتەوە و نیەتی خراپی ھەیە، چونكە لە شارەدێی زاب، ناوچەی زۆر لەبار ھەن بۆ خۆحەشاردانی داعش و ھەمووی ناوچەی قامیشەڵانە و لەڕووی سەربازییەوە چەندی چەكدار ھەبن، دەتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە، چیای مەدحول ھەیە دەكەوێتە نێوان شارۆچكەی حەویجە و ناحیەی زاب، ھەرچی داعشی مەترسیدارە لەوێ خۆیان حەشار داوە و چەندین شێخی عەرەبی ناوچەكەیش دەستیان لەگەڵ داعشدا ھەیە”.