ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌یتوانی ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه‌

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ٣٠ی٦ی٢٠١٨ كوتله‌كانی په‌ره‌له‌مانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یی نائاسایی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شكستیان هێنا ، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ته‌واو كردنی ڕێژه‌یی یاسایی پیویستی به‌ ١٦٦ په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ وبه‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیكه‌ی ١٦٠ په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون ئه‌مه‌ش به‌هۆی فشاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن ،به‌ڵام بابه‌تی دریژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و په‌رله‌مانیش ماتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌و ته‌مه‌نی كۆتایی دێت و سبه‌ینی ١ی ته‌مموز عێراق ده‌كه‌وێته‌ بۆشایی یاسایی و ده‌ستور ییه‌وه‌ .
 
له‌گه‌ل كۆتایی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق حكومه‌تی عێراقیش ده‌بێته‌ حكومه‌تێكی كاربه‌رێكه‌ر و بەرای شارەزایانی دەستووری و یاسایی تا دوو مانگیش ئاساییە وڵات لە بۆشایی دەستووری دابێت، حكوومەتیش وەك كاربەرێكەر دەتوانێت درێژە بەكارەكانی بدات.
 
ادێت مشتومڕی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكھێنانی ھاوپەیمانێتییەكان بەردەوامە و لەولاشەوە رێكخراوی داعش ئاڵۆزییە سیاسییەكانی بۆ ئەنجامدانی ھێرش و كردەوەكانیان لە دژی ھێزەكانی عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەندین ناوچەی پارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین، نەینەوا و كەركووك قۆستووەتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا لە چەند مانگی رابردوودا دەیان سەرباز و ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی، بەدەستی داعشەوە كوژراون.
Back to top button