ڤیدیۆ.. لە مۆندیالی 2018 بەلجیکا له‌ بەرازیلی برده‌وه‌

 

لە مۆندیالی 2018ی روسیا هەڵبژاردەی بەلجیکا بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرازیلی بردەوەو سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چوار تیپی مسۆگەرکرد

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی هەشت تیپی مۆندیالی 2018ی روسیا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و بەلجیکا روبەروی یەک بونەوە

تایمی یەکەم و لەخولەکی 13 هەڵبژاردەی بەلجیکا لە رێگەی فیرناندینۆوە کە بەهەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پیش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم بە 15 خولەک بەلجیکا گۆڵی دووەمی لە رێگەی دی برۆین تۆمارکرد و ئەو تایمە بەدوو گۆڵ پێشکەوتن

تایمی دووەم تیتی راهێنەری بەرازیل چەندین گۆرانکاری لە پێکهاتەکە کرد بۆ ئەوەی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە بەڵام تەنها یەک گۆڵی تۆمارکرد ئەویش لە رێگەی ریناتۆ ئاگۆستۆوە

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی بەلجیکا کۆتایی هات و بەرازیلیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد

بەوەش هەڵبژاردەی بەلجیکا لە قۆناغی چوار تیپی روبەروی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە

دی برۆین وەک باشترین یاریزانی یاریی نیوان بەلجیکا و بەرازیل دەستنیشان کرا

Back to top button