گوته‌بێژی پارتی :ماف و شایسته‌ی پارتی یه‌ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرێت

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 7ی ته‌مموزی 2018 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی له‌ پیرمام كۆتایی هات .
كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌هۆی بوونی شاندێكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ماوه‌كه‌ی كه‌مبووه‌و جگه‌ له‌ بڕیاردان له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕیاریش دراوه‌ عارف ته‌یفوور له‌ شوینی فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی بكرێته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی.
 
لای خۆشیه‌وه‌ مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بارودۆخی سیاسی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌رهاوێشته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیار 30/9 ئه‌نجام بدرێت و بارودۆخی ناوخۆیی حزب گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌، بۆشاییه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیش هه‌بوو پڕكرایه‌وه‌و عاف ته‌یفوور كرایه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
 
مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەدا: “بارودۆخه‌كه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابكرێت و لەوانەشە ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری به‌شێكی كێشه‌كان”.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: “له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتووین لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بچێته‌ به‌غدا و پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده‌ بكه‌ن و پێكه‌وه‌ به‌شداریی بكه‌ن.
 
سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناو پارتی مه‌حموود محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: “پێویستی به‌ دیراسه‌یه‌ تا بزانین له‌ كوێدا پێویست به‌ گۆڕانكاریی هه‌یه‌ و كێشه‌كان چین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی داوه‌ته‌ سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی”.
 
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق گوته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت: “ئه‌مجاره‌ مافی پارتییه‌ پۆستی سه‌رۆككۆمار دیاری بكات و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ پۆسته‌كه‌ وه‌ربگرێت”.
Back to top button