چه‌ند رێنمایه‌كی زۆر گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی فیت په‌مپ نه‌سوتێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر له‌ باره‌ی هۆكاره‌كانی وه‌ستانی فیت په‌مپ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و كۆمه‌ڵیك خاڵ ده‌خاته‌ روو بۆ سه‌لامی شۆفێران و ئۆتۆمبێله‌كانیان.”

له‌و باره‌وه‌ نه‌قیب (سه‌رکوت کاڕەش) له‌ هه‌ژمارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌.” باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كات كه‌ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستانى فیت په‌مپ و تێیدا چه‌ندین ڕێنمایی ڵه‌گه‌ڵى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌.”

فیت پەمپ ( Electric Fuel Pump ) ئامێرێک یاخود ماتۆرێکى کارەباییە لەئۆتۆمۆبیلدا کارى گەیاندنى بەنزینە لە تانکیەوە بۆ ناو مەکینە بەشێوەى کارەبایى کاردەکات ڕێژە و قەبارەى هێزیى کارەباییى دیارى کراوى خۆى هەیە , کە لەلایەن کۆمپانیاى بەرهەمهێن و ئەندازیارانى تایبەتمەند دیارى کراوە بۆیە دەستکارى کردن و گۆڕینى بەهەلە رووداوى مەترسى دارى لێ دەکەوێتەوە.”

ئەو هۆکارانەى دەبنە هۆى لەکارکەوتنى فیت پەمپ:-

١-کاتێک ئۆتۆمۆبیلەکەت بەبەردەوامى ڕێژەى بەنزینى ناو تانکى زۆر کەمە ئەمەش دەبێتە هۆى گەرم بوونى فیت پەمپ لەکارکەوتنى.

٢-بەنزینى خراپ و بەرزى ڕێژەى ماددەى رصاص دەبێتە هۆى لەکارکەوتن و گیرانى.

٣-پیس بوون و گیرانى مصفاى بەنزین هۆکارێکى سەرەکى لەکارکەوتنى فیت پەمپ چونکە پالەپەستۆى زۆر لەسەر فیت پەمپەکە دروست دەبێیت.

٤-دەستکارى کردنى وایەر و فیوز ى سەلامەتى و هێزى کارەبایى.

چۆن بزانین فیت پەمپ لەکارکەوتووە.”

لەنزیک تانکى بەنزین فیت پەمپەکە دەنگێکى لێوە دێت وەک ( ززززززز ).

1- بەچەندین سلف لێدان ئۆتۆمۆبیلەکەت ئیش دەکات.

2- لەکاتى لێ خوڕین هەست بە ( نەتر ) لێدان دەکەیت.

3- لەکاتى لێخوڕین هەست بە هێواش بوونەوەى ئۆتۆمۆبیلەکەت دەکەیت ئەگەر لەکاتى لێ خوڕینى خێراش بیت.

چۆن فیت پەمپەکەت دەپارێزیت:

*دیسان بەنزین ( هەولبدە لەو بەنزینخانانە بەنزین لە ئۆتۆمۆبیلەکەت بکە کە ناوبانگیان باشەو کوالیتى بەنزینەکەیان بەرزە ( ئۆکتان ).

* هەولبدە ڕێژەى بەنزینى تانکیەکەت لە نیوە کەمتر نەبێت بۆ ئەوەى ڕێگا لە گەرم بوون و راکێشانى پیسى بگرێت بۆ ناو فیت پەمپەکەت .

* هەولبدە زوو زوو مه‌سفاو فلترى بەنزین بگۆریت چونکە گیرانى دەبێتە هۆى پالەپەستۆ خستنە سەر فیت پەمپ .

* دوربکەوە لە جۆر و کوالیتى خراپى فیت پەمپ , هەولمەدە کامە هەرزانترین جۆریەتى تۆ بیگڕیت چونکە ئەمە ژیانت دەخاتە مەترسیەوە سەرو مالیشت لەسەر دادەنێ ى .

* خوانەخواستە گەر گڕی گرت ئۆتۆمۆبیلەکەت بەتایبەتى تانکى بەنزین کەمتر لە خولەکێکت لەبەردەستە بۆ خۆڕزگارکردنت مەبە پالەوان و هەولى کوژاندنەوەى بدەیت چونکە مەترسى دارە باشترە یەکسەر بەیوەندى بە بەرگرى شارستانى بکەیت بە ژمارە ( ١١٥ یان ١٢٥).

* ئامێرێکى ئاگرکوژێنەوەى دەستى سەرو مالت دەپارێزێت.

Back to top button