بزانە رۆژنامەكانی جیهانی چی لەسەر پێشمەرگە دەلێن
خواكوڕك
هێرشی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق به هێرشه، سێ قۆڵیه مێژووییه‌كه‌ی دژی داعش ناونراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كاریگه‌رترین و به‌هێزترینی هه‌موو ئه‌و هێرشه‌كان بێت كه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو دژی داعش و ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ی ئیسلامی ئه‌نجام درا بێت ،چونكه پلانه‌كانی هێره‌شه‌كه مه‌زنترین شاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به ئامانج ده‌گرێت كه ئه‌وێش شاری (موسڵ) و ویلایه‌تی (نه‌ینه وا) یه.
میدیاكانی جیهان له دیدگای شیكاری و شرۆڤه‌ی جیاوازی ستراتیژی و جیو‌پوڵۆتیكی هه‌لسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌م جاه‌ریان زۆر جیاوازتر باس و گه‌نگه‌شه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت.
واڵی به ناونانگی هه‌واڵی یاهۆ نیوز (Yahoo news) ده‌ڵێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئۆتۆمبیلی ستایڵی (ماد – ماكس )شه‌ر دژی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی اسلامی داعش ده‌كه‌ن ،مادماكس كه فیلمێكی ئاكشنی به ناوبانگی هۆڵیووده و هه‌وادار و ناوبانگێكی جیهانی زۆری هه‌یه شاره‌زایانی بواری دێزاینی ئوتۆمبیل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زۆرە، به گرنگییه‌وه باسی ئه‌و ئوتۆمبیله ئاسنیه گووله نه‌بڕه به هێزانه ده‌كه‌ن كه دروستكراوی ده‌ستی پێشمه‌رگه خۆیانه ،پارێزگاری له گیانی خۆێانی پێده كه‌ن و له كاتی هێرشه‌كانیان ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت.
ڕۆژنامه و واڵی ئاوتو بڵوگ (auto blog) ده‌ڵێت، ئاماده‌كارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بو شه‌ر دژی تیرورستانی داعش له لووتكه دایه ،به‌وه‌ی كه توانیویانه داهێنانی گرنگی ئامێری گواستنه‌وه و هێرش كردنی سه‌ربازی زۆر كاریگه‌ر دابهێنن ،پێشمه‌رگه فیلمی مادماكسی هۆڵیوودی به بیر بینه‌رانی هێنایه‌وه ، به جیهان ده ڵێت جه‌نگی مادماكسی ڕاسته‌قنه له‌م شوێنه‌یه كه ئێمه تیدا ده‌جه‌نگین، پێشمه‌رگه كوڕ و كچه‌كانی كوردستان و خۆبه‌خشه‌كانی دانیشتووی كوردستان و خۆبه‌خشه بیانیه ڕۆژئاواییه‌كان ماوه‌ی دوو ساڵه جوامێرانه‌ترین وسه‌خترین داستانه‌كانی دوای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیان تۆمار كردوه كه هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تی هه‌ژاندوه..