نێچیرڤان بارزانی چی به شانده باڵاكه‌ی ئه‌مریكا گوت.؟
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال شون جێنكینس، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه كرایه‌وه.”
له دیدارێكدا شاندی ئه‌مه‌ریكی سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد، بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی كه پێشكه‌شیان كردوون و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسیی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به پێویستیان زانی به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانان هه‌بێت، ئاماده‌ییی خۆشیان بۆ به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان له‌باره‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیشاندا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد، هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكاریانه‌ی خواست، به‌تایبه‌تی له بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، كه ده‌بێته هۆكار بۆ كاریگهرتربوونى هێزى پێشمه‌رگه. دووپاتیشی كرده‌وه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان، ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی توندوتیژی له ناوچه‌كه ده‌گرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی عێراقه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.