ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌گرتنه‌وه‌ی چه‌ند كوندێك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 17/10/2016 له‌ كاتژمێر 5:30 خوله‌ك ده‌ستی پێكرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆسه‌ر چه‌ند گوندێكی نزیك موسڵ و به‌چه‌ند قۆناغێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەرپرسێكی پارتی رایدەگەیێنێت، چەكدارانی داعش لەنێو موسڵ رەوشیان خراپە و پەیتا پەیتا بۆ دەرەوەی شارەكە و بەرەو سووریا هەڵدێن. به‌پێی زانیاریه‌كان بە سەرجەم پارێزگای نەینەوا ژمارەی چەكدارانی داعش ناگاتە 10 هەزار چەكدار.

له‌ ئێستادا پێشمەرگە توانیویه‌تی گوندی باسەخڕە کۆنترۆڵبکاتەوە و پێشڕەوییەکان بەردەوامە و چه‌ند گوندێكی دیكش گه‌مارۆ دراون و به‌ پێی لێدوانی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌وانی دیكه‌ش رزگار ده‌كرێن.

Back to top button