شه‌پۆلێكی گه‌رمای زۆر به‌هێز روو له‌ كوردستان ده‌كات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرمای لە رۆژی دووشەممە تا کۆتایی هەفتە راگەیاند.”

ئەمڕۆ شەممە 4ی8ی2018، كەشناسی هەرێم رایگەیاندوه‌.” کە لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێكی بەهێزی گەرما روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەكات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و دەگەنە 47 پلەی سەدی

بەپێی کەشناسی ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تاوەكو رۆژی پێنجشەممە بەردەوامدەبێت و دواتر نزمدەبێتەوە بۆ 40 پلەی سەدی.

Back to top button