حاجییه‌كی دیكه‌ی كورد كۆچی دوایی كرد

 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رتای هه‌فته‌ی رابردوو حاجیه‌كی كورد كه‌ خه‌لكی قه‌زای كه‌لار بوو له‌ سعودیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا, ئه‌مڕۆ حاجییه‌كی دیكه‌ی كورد لە شاری مەککە-ی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەشی هەر لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.

سدیق کەپرانی، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری رایگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئابی 2018، زیارەتکارێکی دیکە حەج کە خەڵکی کوردستانە لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد”.

ئاشكراشیكرد: “زیارەتکارەکە ناوی ئەمەل ئیبراهیم محەمەد-ە و تەمەنی 58 ساڵە و خەڵکی شاری کەرکوکە و لەسەر داواکاری کەسوکارەکەی لە مەککە بەخاک دەسپێردرێت”.

Back to top button