هاوژینی شاعیری ناسراوی كورد هەژار موكریانی كۆچی دوایی كرد

خاتوو مەعسوومە ئەحمەدی، هاوسەری مامۆستا هەژار موكریانی نووسەر و شاعیری ناسراوی کورد، لە تەمەنی ۸۹ساڵیدا شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

زاگرۆس شەرەفکەندی کوڕی مامۆستا هەژار، ڕایگەیاند: “مەعسوومە ئەحمەدی، لەدایکبووی ۱۹۲۹ خەڵکی گوندی (نۆبار)ی بۆکانە و هاوسەری بەوەفای مامۆستا هەژار بووە و دوای هەڵاتن و ئاوارەبوونی مامۆستا هەژار پاش کۆماری کوردستان، بەخێوکردنی شێرکۆی کوڕە گەورەی دەکەوێتە ئەستۆی و پاشان ڕووی کردووەتە باشووری کوردستان”.

“مەعسوومە ئەحمەدی”لەدایكبووی ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی لە گوندی (نۆبار)ی بۆكان و هاوسەری مامۆستا هەژار موكریانی دوای هەڵاتن و ئاوارەبوونی مامۆستا هەژار پاش كۆماری كوردستان، بەخێوكردنی شێركۆی كوڕە گەورەی دەكەوێتە ئەستۆی و پاشان ڕووی كردووەتە باشووری كوردستان”.

بەرهەمی ژیانی هاوبەشی مامۆستا هەژار و خاتوو مەعسوومە چوار كوڕە بەناوەكانی “شێركۆ، خانی، مستەفا و زاگرۆس”.

زاگرۆس شەرەفکەندی گوتیشی: “هۆکاری مەرگی دایکم پیری و نەخۆشی بووە و سەرەنجام پاش چەند ساڵێک نەخۆشی سەرەنجام کاتژمێر ۱۰:۳۰ خولەکی شەوی چوارشەممە ۸ی۸ی۲۰۱۸ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد”

زاگرۆس شەرەفکەندی ده‌شڵێت:” جیا لە پیری و نەخۆشی چەند هەفتە لەمەوبەریش بەهۆی کەوتنەوە لاقێکی شکا و پاشان هەر بەهۆی نەخۆشی و بەرگەنەگرتن لە بەرانبەر ئازار و دەرماندا لەشی بەرگریی نەبوو و ئەمانە هۆکاری کۆچی دوایی بووون.

Back to top button