یه‌كێتی گه‌یشتینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ كێشه‌ی كه‌ركووك به‌بێ پارتی چاره‌سه‌ر ناكرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو به‌ هۆیی خیانه‌تی گرووپێكی نێو یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و به‌شێكی زۆر له‌ خاكی كوردستان له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیر كرا, له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا پارتی مامه‌له‌ی داگیركراو له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات, بۆیه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كرد له‌وێ‌, به‌ر پرسێكی یه‌كێتیش ده‌لێت گه‌یشتوینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ مومكین نییە كێشەی كەركووك بە بێ رۆڵ و پێگه‌ی پارتی چارەسەربكرێت

زوبێر عوسمان جێگری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایه‌گه‌یاندووه‌:” ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ ‌به‌بێ پارتی ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك بنێن.

سەرەڕای ئەوەی یەكێتی ھەوڵی ئەوەیداوە لەگەڵ عەرەب و توركمانەكانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەو كێشانە بەرەو چارەسەربەرێت كه‌ له‌دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ له‌كه‌ركووك هه‌بوون، بەڵام سەركەوتوو نەبووە و ھەتا ئێستاش ئەو كێشانە نەك ھەر چارەسەر نەكراون، بەڵكو ھەندێكیان گەورەتریش بوون، بۆیه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات بۆ یه‌كڕیزی كورد له‌ كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێشه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووكه‌وه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه‌، به‌هۆی داگیركردنی كه‌ركووكیش له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌، ئه‌ندامانی پارتی له‌ لیستی برایه‌تی ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ و داوایان كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری دانوستان هه‌بوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت

Back to top button