سیروان بارزانی: مه‌رجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكۆتبه‌ری ساڵی رابردوو, پێشمه‌رگه له ناوچه داگیركراوه‌كان كشاوه‌ته‌وه, فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش مه‌رچه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه داگیركراوه‌كان, ئاشكرا ده‌كات و ده‌شلێت:” هۆكاری پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بوو به‌ڵكو هۆكاری خیانه‌تی گرووپێكی نێو یه‌كێتی بوو
سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان (میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور) ده‌ڵێت” هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌مه‌رج ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوچه جێناكۆكان یا ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هێزه عیراقیه‌كان یاخود ناكرێت هه‌ركات ئه‌وان ویستیان بڵێن بگه‌ڕێنه‌وه بڵێن هێزمان به‌شی ئه‌وه هه‌یه ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه ئێمه به فرمانی ئه‌وان كارناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستیان به‌هاوبه‌شی ئەو ناوچانە بەڕێەوە ببرێن و به‌فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نن ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین بگه‌ڕینه‌وه كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه‌چوینەوە جارێکی تر ناكشێینه‌وه ”
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی پێشمه‌رگه گوتی” مه‌رجه‌كانی ئێمه یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌هاوبه‌شی بێت وه‌ك پێش شه‌ڕی داعش ئه‌وا با به هاوبه‌شی بێت خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ئێمه‌ی به‌جێبهێڵن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌چنه‌وه باشوری عیراق و ناوه‌ڕاستی عیراق به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان به‌ته‌نها بۆ ئێمه بێت ئه‌و ناوچانه ئه‌وا ئەوەش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌مه‌رج ده‌بێت ، نه‌وه‌ك دواتر بێنه‌وه بڵێن هێزمان به‌شی ئه‌وه هه‌یه ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه به ئه‌مری ئه‌وان كارناكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن بێت ئه‌وەش ئاماده‌ین به‌فه‌رمی چ بۆ كه‌ركوك یاخود ناوچه‌كانی تری ماده‌ی(١٤٠) كه عیراق یانز ساڵه به ئه‌نقه‌ست كێشه دروست ده‌كات و جێ به‌جێی ناكات ئێمه ئاماده‌ین به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوبەشی له‌وێ بین به‌ڵام ناكرێت دواڕۆژ پێمان بڵێن بڕۆن بكشێنه‌وه كه‌چوینەوە جارێکی تر ناكشێینه‌وه .”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی(١٦) ی ئۆكتۆبه‌ر و چۆڵكردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌هه‌بووه خه‌ڵك ڕازی بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانیان؟
سیروان بارزانی وتی” خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه باش ده‌زانن كه هه‌ڵه‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه نه‌بوو خیانه‌ته‌كه‌ی (١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڵكو خیانه‌تی ژماره‌یه‌كی كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی به‌شدارنه‌بوون له‌و خیانه‌ته به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك زۆریان پێ خۆش ده‌بێت ته‌نانه‌ت من له‌و بڕوایه‌دام خه‌ڵكانی تریش ناڵێم له‌شۆڤێنیه‌كان به‌ڵام له‌برا توركمان و عه‌ره‌به‌كان بپرسیت له‌قوڵایی دڵیانه‌وه پێیان خۆشه پێشمه‌رگه له‌وێ بێت ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بێت یا به‌هاوبه‌شی چونكه ئه‌وان ده‌زانن ئه‌من و ئه‌مانه‌ت زۆر زۆر زیاتر بووه ئەوکاتەی پێشمەرگە لەو ناوچانە بوون.”
به‌رپرسی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان (میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور) ئه‌وەشی وت” له‌دوای خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك ئاسایشی ئه‌و ناوچانه زۆر خراپتر بووە، هەرله‌كوشتن و دزی و ته‌قینه‌وه هه‌مووی زیادی كردووه، خه‌ڵكی “سڤیل”یش ئاسایشی پێ له‌هه‌موو شت گرنگتره ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێبێت بێگومان سه‌روماڵی هاوڵاتیان پارێزراوه.”
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هێزه‌كانیان ئاماده‌ن بچنه كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه؟ سیروان بارزانی وتی” بۆ هه‌رشوێنێك ئه‌مرمان پێ بكرێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ئێمه ئاماده‌ین بچینه ئه‌و شوێنه ئاسایشی بپارێزین.”
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عیراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك له شه‌وی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر، پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی كه به‌پێی ده‌ستوری عیراقی به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ناسراوه كشانه‌وه، هاوکات له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی شاره‌كانی باشوری عیراق و بەغداد ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه عیراقیه‌كان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باشوری عیراق بڵاوبویه‌وه، هه‌روه‌ها پێشتر چەند میدیایه‌كی لۆكاڵی عیراقیش ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه داوا له‌پێشمه‌رگه كراوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان.”
به‌ڵام سیروان بارزانی یه‌كێك فه‌رمانده باڵاكانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق وتی”له‌دوای”١٦”ی ئۆكتۆبه‌ر، هیچ داوایه‌كی فه‌رمیمان لەلایەن عیراقەوە لێ نه‌كراوه كه‌بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌ڵام یه‌ك دووجار له‌كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپیمانان باس كراوه به‌ڵام به‌فه‌رمی داوامان لێ نه‌كراوه .”