ڕزگاركردنی موسڵ و ئه‌گه‌ری كۆچێكی ملیۆنی ڕوه و هه‌رێمی كوردستان
خواكوڕك
راپۆرت/ زه گاردیان
قه‌یرانی كۆچبه‌رانی شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگا ئێداری وسیاسیه‌كه‌ی زۆر به چڕی خستووه‌ته نێو پلان و ستراتیژه‌كانی ڕێكخڕاوی كوچی جیهانی (UNHCR) و ته‌واوی ڕێكخراوه مرۆییه فریاگوزارییه هه‌رێمی ونێو ده‌وڵه‌تییه‌كان.
حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانی تایبه‌ت به كاروباری مرۆیی هاوكاری و فریاگوزاری سه‌ركه‌وتوو بوون له داڵده‌دان و به هاناهاتنی زیاتر له 1.5 ملیۆن نیوێك له كوچبه‌رانی ناوخۆیی شاره‌كانی عێراق، نزیكه‌ی ٢٥٠ هه‌زار و كوردانی ڕۆژئاڤا كه له ٢٠١٢ ه‌و ئاواره‌ی كوردستانن و ناوچه‌كانی خۆیانیان جێهێشتووه، به‌ڵام زۆری گه‌وه‌ره‌یی ئه‌و فشاره‌ی كه له‌سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێم و جوگرافیا و سه‌رچاوه‌كانیه‌تی وای كردوه نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵكو زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كانیش زه‌نگی پێشهاتی مه‌ترسی كوچێكی گه‌وره‌ی ملیونی لێبده‌ن.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پرۆسه‌ی ڕزگاری موسڵ، به‌رده‌وامی له به‌ره‌و پێش چوونه‌كان بۆ ناو قوڵاییه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی داعش و كۆچی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری تر ده‌ده‌ن كه سه‌ره‌ڕای ڕزگاربوونیان له ده‌ستی داعش، به‌ڵام توانای ژیانیان له ناوچه‌كانیان نیه و ئاراسته‌ی كوچی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بۆ كوڕدستان به‌ردوامه و له زیادبووندایه، سه‌رچا‌وه‌كانی زانیارییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه متمانه نیه له نێوان دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی سونه‌ن و سوپای عێراق كه زۆرینه(شیعه‌ن)، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی زۆڕ گه‌وره‌یه.
هه‌ڕێم و نه‌خشه ئیداری و سیاسیه‌كه‌ی له ژێر فشارێكی یه‌كجار مه‌زنه، به به‌رارود له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، زۆرترین ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی تێدایه به‌و پێیه‌ی ڕێژه‌كه له‌وانه‌یه بگاته ئاستی ٣٥./. ی كه زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی هه‌رێم پێكده‌هێنن، هاوكات ئه‌و داتا‌و ئامارانه و ده‌رخسته‌یه‌كی مه‌ترسیداره گرنگه ستراتیژ‌و پلانی درێژخایه‌نی بۆ دابنرێت. گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هاوكار نه‌بێت ئه‌وا دیارده‌كه گه‌شه ده‌كات ده‌بتێه هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له سه‌ر‌جوگرافیای هه‌رێم و پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌بێت له كاتێكدا كه هه‌رێم خۆی دووچاری چه‌نده‌ها قه‌یرانه، كێشه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه چ له‌گه‌ڵ به‌غداد و وڵاتانی هه‌رێمی و دراوسیكانی هیچ هاوكارییه‌كی ناكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
راسته بۆ ڕزگاربوون له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌هێزی ته‌كتیكی و سه‌ربازی دروست بووه له نێوان (به‌غداد و هه‌ولێر) به‌ڵام ده‌ر‌ئه‌نجامی كوبوونه‌وه و سه‌ڕچاوه‌كانی میدیای سیاسی و سه‌ربازی ئاماژه به‌وه ناكه‌ن كه هاوشان له‌گه‌ڵ لێك تێگه‌یشتنی سیاسی و سه‌ربازی ڕێكه‌وتنێكی ئابووری و دارایی هه‌بێت بۆ له خۆگرتنی ئه‌م قه‌یرانه.
رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانه‌كانی جه‌نگ و كۆچی به‌كۆمه‌ڵ هۆشداری ده‌ده‌ن كه هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ته‌واوی هه‌موو توانا لۆجستی و ئه‌منیه‌كانی خۆی هاوكار و هاوئاهه‌نگ بووه، گرنگه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راسته‌خۆ یان به دروستكردنی فشار له سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند یان پلانێكی ستراتیژی تۆكمه دابنرێت بۆ ئاماده‌كاری و داڵده‌دانی ئه‌و ژماره زۆره په‌نابه‌رانه‌ی كه له رۆژانی داهاتوو و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیونه‌كانی ڕزگاری موسڵ رووده‌كه‌نه شاره‌كانی كوردستان.
لایه‌نه فه‌ڕمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانگه و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌م دۆسیه و قه‌یرانانه له دێكۆمه‌نتێكی نه‌خشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستنیشانی چه‌ند ڕێگایه‌كیان كردوه كه پێیوایه ئه‌و جه‌نگه ده‌كرێت كۆتای پێبێت، به‌ڵام هه‌روا به ئاسانی قه‌یرانی مرۆیی و كوچی په‌نابه‌ران كوتای نایه‌ت.
گه‌شبینترین سیناریو ڕزگاركردنی شاری موسڵ و ده‌وروبه‌رێتی به‌بێ هه‌ڵاتنی دانیشتیوانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ری كۆچی ٢٠٠-٣٠٠ هه‌زار كۆچبه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه، سیناریۆی خراپتر گواستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كانه بۆ ناو شاره‌كان و درێژه كێشانێتی كه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه و ناوكۆڵانی لێده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ری كاره‌ساتی مه‌زن و كوچ قوربانی زۆری لێده‌كه‌ێته‌وه.
ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ماوه‌كانی ڕابردوو له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك كونفرانس و چالاكی و لێكوڵێنه‌وه‌ی مه‌یدانیه‌وه راوێژ و پێشنیاره‌كانیان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه بو ڕێگه‌گرتن له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر كاره‌سات و قه‌یرانێكی مرۆیی.