بزوتنه‌وه‌ی گۆران به لێبوردنێك كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ر نابێت

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له په‌یامێكی پیرۆزبایی دا هه‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌یان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد‌و هه‌میش داوای گه‌ردن ئازادیان لێ‌كردن له بەرامبەر ئەو هێرشەی کە کرایە سەر گردی زەرگەتەی گۆڕان و دواتر یەکێتی بە ئەنجامدانی تۆمەتبار کرا.
ئاواتی شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی ژووری دارایی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “كێشەکانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، دانەیەك و دووان نین، بەڵكوو كۆمەڵێك كێشەی قورس لە نێوانماندا هەیە، بۆیە بە داوای لێبوردنێك ئەو كێشانە چارەسەر ناكرێن”.
ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی ژووری دارایی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاشیگه‌یاند:” به لێبوردنێك كێشه‌كانی نێوان گۆران و یه‌كێتی چاره‌سه‌رنابێت، زۆر گرفتمان لەگەڵ یەكێتی هەیە و ئێستاش هەمان كێشەی پێشوومان لەگەڵ ئەو حزبە هەیە، بەتایبەتی پاشەكشە لە یاسا و ئیلتیزام نەكردن بەو ڕێككەوتنانەی لە نێوانماندا هەبووە”.
پێشتریش سه‌ركرده‌كانی گۆران گومانیان هه‌بووه له داواكه‌ی یه‌كێتی تایبه‌ت به پیرۆزبایی جه‌ژن و گه‌ردن ئازادی ،به سیناریۆو ته‌ڵه‌یه‌كی سیاسی یه‌كێتی ده‌زانن .