گۆران گومانیان له ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه
ئێواره‌ی ۱۲ـی ئایاری ئه‌مساڵ دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تانه‌ی له پرۆسه‌كه گرت و یه‌كێتی به تەزویر و ساختەکاریی هەڵبژاردنەکە تۆمەتبارکرد، هه‌مان ئێواره هێزێکی یەکێتی بە چەکی قورس، هێرشی کردە سەر مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا لە سلێمانی و به چەکی جۆراوجۆردهستڕێژی گولـله لە مه‌كۆی گۆڕان و گۆڕی نەوشیروان مستەفاوە كرا، هه‌ڵكوتانه سه‌ر مهكۆلا گۆران و ته‌قه‌كردن له گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا نێوانی یەکێتی و گۆڕانی گەیاندە دۆخێکی گرژی سیاسی، بە شێوەیەک كە بزووتنەوەی گۆڕان، گه‌ڕایه‌وه بۆ دروستكردنی هێزێکی سەربازی هه‌ڵگرتنی چه‌ك دژ به سه‌ره‌ڕۆیی یه‌كێتی ، هاوكات به‌شێك له كیشه ناوخۆییه‌كانی گۆرانیش په‌یوه‌ست بوو به شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ـى ئایاری رابردوو، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن وه‌ك هه‌میشه باسیان ده‌كرد.
له مه‌راسیمی جه‌ژنی قورباندا یه‌كێتی له په‌یامێكی پیرۆزبایی دا داوای لیبوردن و گه‌ردن ئازادی له بزوتنه‌وه‌ی گۆران كرد ،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی و بوراو گه‌ردنی ئازاد كرد ،گۆران مه‌رجێكی دانا بۆ شاندی یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی گرده‌كه و به‌یه‌كێتی گوتبوو ” ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ سه‌ردانی شاندهكهتان به‌ڵام نابێت شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی یه‌كه‌ی ۷۰ـی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا بێت ، لای خۆیه‌وه یه‌كێتی ڕازیبوو له‌سه‌ر مه‌رجه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و شاندێکی یەکێتی کە پێکهاتوون لە پاڤێڵ تاڵەبانی، حاکم قادر، مەحمود سەنگاوی، ڕەفعەت عەبدوڵا و ڕزگار عەلی، سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد‌و لەگەڵ عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی گۆڕان و ئەندامانی دیکەی خانەی ڕاپەڕاندن کۆبوونەتەوە.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی ” خواكوڕك ” ئەندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی گۆڕان گومانیان له ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی یه‌كێتی لەگەڵیاندا هه‌یه و ده‌ڵێن: ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ دوو ئامانجی سیاسیی ئەم قۆناغەیه، كه یه‌كێتی بە تایبەتی لە پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە یەکێتی دەزانێت گۆڕانیش هاوڕای ئەوەیە هه‌لبژاردن دوابخات و دووەمیان پرسی بەشداریی گۆڕان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق، کە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی دەیەوێ گۆڕان لەو میحوەرەکەی ئەوانەوە نزیک بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆران به ” خواكوڕك” ـی ڕاگه‌یاند:” یه‌كیتی به‌رده‌وامه له هه‌وڵی خۆنزیككردنه‌وه له گۆڕان و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه كه گۆڕان ڕازی بێت به داواكارییه‌كه‌ی كه دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه ،چونكه ترسیان له ده‌نگده‌رانیان له هه‌لبژاردندا هه‌یه ، بەڵام گۆڕان بە بیانووی جیاواز خۆی لەو دەستپێشخەرییانە بۆ دانوستان دوور خستووەتەوە”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت : به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و کوڕی تاڵەبانی به‌نیاز بووه سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردووی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بکات، به‌ڵام بەرپرسانی گۆڕان، ڕێگەیان بە سەردانەکەی نەداوە، دوێنێ هه‌ردوو شاندی گۆران و یه‌كێتی لە ئاستی باڵادا كۆبوونەته‌وه لەسەر پرسی بەشدارییان لە حکوومەتی عێراق و دواخستنی پەرلەمانی کوردستان قسەیان کردووە.
پێشتر شێركۆ حەمەئەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە نووسینێكیدا کە لەهه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک له نوسینێكدا پرسیار لە یەکیتی دەکات و ده‌ڵێت: “گریمان، لە تەقەكردنەكە داوای لێبوردنتان كرد، ئەی دەنگە دزراوەكان چی بەسەر هات؟!”.
لای خۆیه‌وه كوێستان محەمەد ئەندامی جفاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی حزبەکەی خۆی رایگەیاند:” داوای لێبوردنەکەی یەکێتی لە ئاستێکی لاوازدا بووە و ئەوەی یەکێتی لەبەرامبەر بە گۆڕان لە تەزویر و هێرشکردنە سەر بارەگای گۆڕان کردوویەتی، پێویستی بە هەنگاوی زیاترە لەلایەن ئەو هێزەوه ، یەکێتی لەبەر ئەو تەزویرەی ئێران بۆی کردووە، ناتوانێ لەژێر هەژموونی ئەو وڵاتە بێتە دەرەوە، هەر بۆیەش مەبەستیەتی لەگەڵ ئەو لایەنانە بچێتە حکوومەتەوە کە لە ئێرانەوە نزیکن”.
لەتیف فاتیح فەرەج، نووسەر و هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌ڵێت: “لەناو گۆڕاندا ئەو رایە هەیە کە داوای لێبوردنەکەی یەکێتی لە ئاستێکی بەرزدا نەبووە، یان رەنگە مەبەستی خۆی هەبێت، بەڵام من بە هەنگاوێکی باشی دەزانم و پێم وایە بەهۆی جەژنەوە بووە، نەوەکوو ئامانجی تایبەتیی سیاسی”.