
كۆمهلی ئیسلامی :پێویسته ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له كاتی خۆیدا ئهنجام بدرێت
دوای كۆتایهاتنی كۆبونهوهی شاندی یهكێتی و كۆمهڵی ئیسلامی ،كۆمهڵی ئیسلامی خهونهكهی یهكێتی نههێنایهدی كه ئامانجی هاودهنگی بوو بۆ دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان ، لە میانی پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، عەبدولستار مەجید ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: ”لە کەرکووک و ئەو ناوچانە تەعریبکردن دەستی پێکردووەتەوە، لەگەڵ هەموو هەنگاوێکین کە تەعریب لە ناوچە دابڕێندراوەکان نەهێڵین، پێگە و شکۆی کورد لەو ناوچانە بگەڕێتەوە. ئێمە هەم نیگەران و هەم هاوکار و پاڵپشت و پشتیوانی هەر پڕۆژەیەکین کە ببێتە مایەی ئەوەی خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بە ئاسوودەیی بژین“.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەندامهكهی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان باسی لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق کرد و گوتی : ”ئێمە وەک (گۆڕان، کۆمەڵ، هاوپەیمانی و یەکگرتوو) گفتوگۆ دەکەین کە ئایا بەشداری کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەکەین یان نا؟ ئەگەر بەشداری بکەین پڕۆژەمان چیە و چۆنە؟ لە هەمان کاتدا بۆ کاری هاوبەش، پارتی و یەکێتی پڕۆژەیەکیان بۆ گفتوگۆکردن و بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی هەیە، بۆ بڕیاری چوار لایەنەکە دەگەڕێتەوە“.
دەنگۆی ئەوە ھەیە ژمارەیەك لایەنی سیاسی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكهن كە بڕیارە لە ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ بەڕێوەبچێت.لای خۆیهوه عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دهڵێت:”سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر تۆماری دەنگدەران، بەڵام پێمانوایە هەڵبژاردن مافێکی خەڵکی کوردستانە، بۆیەش لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا”.