وەڵامی هێمن هەورامی دای لەدڵی ئێرانیەکان
دوای ئەوەی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ لە وتارێکیدا ڕایگەاند کە سەری بۆ ئاڵای کوردستان دانەنواندووە، هێمن هەورامی وەڵامی زەریفی دایەوە، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه و سايته هه‌واڵييه‌كانى ئێران به بايه‌خه‌وه باسيان له وه‌ڵامه‌كه‌ى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، هێمن هه‌ورامى بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف كردووه.
دوێنێ هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان و سه‌رۆكى ليستى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، وه‌ڵامى ئه‌و وتانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى دايه‌وه، كه له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌واندن بۆ ئاڵاى كوردستان قسه‌ى كردبوو.
له وه‌ڵامه‌كه‌يدا، هێمن هه‌ورامى، رايگه‌ياندبوو، “باوەڕمان نەدەکرد، وەزیری دەرەوەی ئێران، کە بە کەسێکی دیپلۆمات و ئەکادیمی و بەڕێز ناسراوە، ئەو جۆرە لێدوان و قسانەی لێ ببیستین”.
سه‌باره‌ت به ئاڵاى كوردستانيش، هێمن هه‌ورامى وتى: “دانانی ئاڵای کوردستان بۆ هەر کورد و کوردستانییەك، جێگای سەربەرزی و شانازیيەکی زۆرە. لە بارەی ئەوەی سەری بۆ ئاڵای کوردستان دانەنواندووە لە مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو مام جەلال، پێش هەموو شتێک دەبووایه وەزیری دەرەوەی ئێران هەموو وردەکاریيەکانی بزانیبا، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی مام جەلال، بنەماڵەکەی لێی بەرپرس و ئاگادار بوون نەک سەرۆک بارزانی”.
سه‌باره‌ت به ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانيش، هێمن هه‌ورامى دووپاتيكردبوويه‌وه، كه “ریفراندۆم مافێکی سروشتی هەموو گەلێکە لە چوارچێوەی بڕیاردان لە مافی چارەنووس بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە و کارێکی دروست و رەوای گەلی کوردستان بووە. ئەگەر هەڵە بوایە، گەلی کوردستان بە 93% دەنگی بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی نەدەدا. ئەوەی هەڵە بوو، دژایەتی ئەو پرۆسە ئاشتیخواز و دیموکراسیانەی گەلی کوردستان بوو”.
له كۆتايى وه‌ڵامه‌كه‌شيدا بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، هێمن هه‌ورامى رايگه‌ياندبوو، “دەربڕینی هەڵوێستی ناڕەوای وەها بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، بە دڵنیایيەوە کێشە ناوخۆییەکانی ئێران چارەسەر ناکات و لەو باوەڕە نەبووین گوێبیستی ئەو جۆرە لێدوان و دەربڕینانە بین لە بەڕێزیان”.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ى هێمن هه‌ورامى ئه‌مڕۆ سه‌ردێڕى هه‌واڵى گرنگى به‌شێكى به‌رچاوى ميدياى ره‌سمى و نا ره‌سمى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوو.
له‌و باره‌يه‌وه، هه‌ريه‌ك له سايته‌كانى (تدبيرو اميد، مۆنيته‌ر نيوز(كۆكراوه‌ى هه‌واڵه‌كانى ئێران)، اخرين خبر، خبرگزارى دانشجويان ايران(ايسنا)، اقتصادنيوز(سايت مرجع اقتصاد ايران)، شفقنا (پايگاه بين المللي همكارى هاى خبرى شيعه) و خبر فارسى) و چه‌ندين سايت و سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى ديكه وته‌كانى هێمن هه‌وراميان بڵاوكردووه‌ته‌وه.