سه‌رۆك بارزانی چی به خه‌ڵكی به‌سڕا گوت، چ په‌یامێكی نارد بۆ به‌غدا
له په‌یامێكی هاوسۆزی و پشگیری خۆیدا سه‌رۆك بارزانی به خه‌ڵكی به‌سرایی رایگه‌یاند”جێی سەرسوڕمانە كە لە دەوڵەمەندترین شاری دونیادا خەڵك بە دەستی كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بناڵێنێت و ئەو مەحروومیەت و پشتگوێخستنە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت” هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتی”بۆیە لێرەدا هاوسۆزیی و پشتیوانیی خۆمان بۆ هاووڵاتیانی شاری بەسڕا ڕادەگەیێنین و هیوادارین ڕێز لە مافەكانیان بگیرێت و داخوازییەكانیان جێبەجێ بكرێن كە لە ڕاستیدا ئەو داواكارییانە سادەترین مافە كە پێویستە هەر مرۆڤێك هەیبێت. داوا لە خەڵكی بەڕێزی شاری بەسڕا دەكەم كە بۆ ئەوەی ژیانی خەڵك نەكەوێتە مەترسی خۆپێشاندانەكان ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی بن. بە دڵنیاییەوە خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی لەدەستیان بێت بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ هاووڵاتیانی شاری بەسڕا درێخی ناكەن” ئه‌م پشگیریه‌ی سه‌رۆك بارزانی وێنای ئه‌م دونیا واقیعه‌ی شاری به‌سرایه، كه خه‌ڵك بۆی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، واتا په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌روانگه‌ی خه‌مخۆر و دونیا بینینی سیاسی خۆیه‌وه دێت، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كردوو هانی ده‌دا كه هه‌ندێك لایانی سیاسی له‌ژێر ناوی خه‌ڵك به‌ده‌ست له‌پشتدانی به‌غدا هه‌وڵی له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌دا له ژێر ناوی خۆپێشاندانی درۆینه، بۆ سوتاندن و وێران كردنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی ئه‌چێت قوڵایی داواكاریه ره‌واكانی خه‌ڵكی به‌سرا بۆ سه‌ره‌تا ترین مافی ژیانی له به‌سرا و به حكومه‌تی عێراقش ده‌لێت تۆ هانی وێرانكردن و سوتاندن و له‌ناو بردنی كوردستانت ده‌دات، ئێستا ئێمه ده‌چینه پشگیری كردنی خه‌ڵكی به‌سرا له مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان”.
سه‌رۆك بارزانی هه‌م چووه پشگیری خه‌ڵك و هه‌م به حكومه‌تی عێراقی گوت، تۆ له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستان دا نیت، ناتوانێت به هێزگهڵێكی درۆینه‌ی ناوه‌خۆی به‌ناو كورد هه‌رێمی كوردستان وا پێشان بده‌یت، كه وێرانه و له شاره‌كانی عێراق خراپتره، بۆیه ده‌لێت جێگای سه‌ر سورمانه، ده‌وڵه‌مه‌نترین شاری دونیا به‌ده‌ست كێشه‌ی ئاو و نه‌خۆشی ده‌ناڵێنن”.
عێراقێك كه خاوه‌نی ده‌ریایه‌ك له نه‌وته زیاتر له 100 جار له هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نتره، زیاتر له 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، ئێستا گه‌وره‌ترین شاری به‌ده‌ست سه‌ره‌تاترین ماف كه ئاوه ده‌ناڵێنێت، بۆیه بارزانی ده‌لێت ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه هێزه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كانه ده‌لێت ئاماده‌ین هاوكاری خه‌ڵكی لێقه‌وماوی شاری به‌سرا بكه‌ین”.
ئه‌م بۆچوونه جه‌نابیان جارێكی تر وێناكردنی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌یه، كه هه‌رێمێك بۆ زیاتر له 5 ساڵه له‌ژێر ئابلوقه‌ی مووچه برین دایه به‌ده‌ست ئه‌م حكومه‌تانه‌ی به‌غدا، ئێستا سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌ی عێراق بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و هه‌رێمه و خه‌ڵكه‌كه‌ی، پاڵپشتی خۆی بۆ به‌سرا كه ده‌وڵه‌مه‌نترین شاره ده‌رده‌برێت” ئاخر ئه‌م بۆچوونه بۆ مەحفلی سیاسی وئەخلاقی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا جارێكی تر شه‌رمه‌زار كردنی ته‌واوی ئه‌م هێزانه‌یه كه له‌گه‌ڵ عێراقی وا وێران كه‌وتنه گیانی كورد و هه‌رێمی و ئیداره‌ی بارزانی له خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر”.
سه‌رۆك بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌ی دا ئه‌وه‌ش به بیری خه‌ڵكی به‌سرا هێنایه‌وه، كهدهلێـ” ئێمە هەرگیز لوتف و گەرمی و موحەبەتی خەڵكی بەڕێزی شاری بەسڕا لەیاد ناكەین كاتێك بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە بارزانیی نەمر و یاوەرانی كرد كە لەبەر خەباتیان لەدژی ستەم و جیاكاری بۆ ساڵانێكی درێژ پەنایان بۆ یەكێتی سۆڤییەت بردبوو” واتا تا ئه‌م چركه ساته حكومه‌ته‌كانی به‌غدا حكومه‌تی خه‌ڵك نین و حكومه‌تی جیاكاری و سته‌مه، بۆیه هه‌مان ئه‌قلیه‌تی سیاسی له حكومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وام ” جیاكاری و سته‌م” به‌رده‌وامی هه‌یه”.