سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له‌په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییه‌وه بۆ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
چه‌ند ڕۆژێكه لێره‌و له‌وێ له ژێر په‌رده‌ی شه‌رمه‌وه هه‌واڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بیسترێ ، هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌روه‌ختی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا زۆر لایه‌ن و كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌نجام نهدامی ڕیفراندۆم له ۲۵‌ی ئه‌یلول ده‌كرد ، به‌ڵام دواجار بینیمان ئه‌وه‌ی سووربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌نجامی دا‌و خه‌ڵكی كوردستانیش به ڕێژه‌یی له %۹۰ به‌ره‌و سه‌ره‌وه پاڵپشتی پرۆسه‌كه بوون .
تایبه‌ت به پرسی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر پارتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وئه‌وا ده‌توانێ له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌نجامی بدات ئه‌وكاتیش پرۆسه‌كه شه‌رعییه‌تی نامێنێت و مه‌حاڵه ئه‌وكاره بكرێت .
ئه‌گه‌ر تێرامانێك بۆ ئه‌م بۆچونه‌ی بهرێزفهرید ئه‌سه‌سه‌رد بكه‌ین كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌و یه‌كێتیش وه‌كی حیزب و به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی و شه‌ریكێكی ڕاسته‌قینه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌م رۆژ هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ‌و دانوستاندن و كۆبونه‌وه ئه‌نجام نه‌ده‌ن ، پاشان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی فه‌رید ئهسهسهردهوه وه‌ڵامێكی پڕبه‌پێستی فه‌رید و هاوبیره‌كانی فه‌رید دایه‌وه و گووتی: پارتی بریاری هه‌ڵبژاردنی نه‌داوه ،به‌لكو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بریاره‌ی داوه‌و له كاتی خۆیشیدا هه‌ڵبژاردن له هه‌موو كوردستان ئه‌نجام ئه‌درێت ، با كاك فه‌رید ڕێگه نه‌دات سندوق له سلێمانی دابنرێت .
له دیدی وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ڵێم یه‌كێك له پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف و ته‌ندروسته له كاتی خۆیدا ، كه هاوڵاتیان چوار ساڵ جارێك له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه موماره‌سه‌ی مافه یاسایی و سیاسی و ده‌ستورییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ، ده‌بوو هه‌ڵبژاردن ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام بدرایه ،به‌ڵام به هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزی به‌زیوی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ،ئێستاش ترسیان له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و نه‌هاتنی جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانیانه كه به‌شداری پرۆسه‌كه نه‌كه‌ن و شكست بهێنن ، ئه‌و هێزانه كه ساڵانێك خۆیان پێ دیموكراتخوازو خاوه‌نی هه‌ڵبژاردن بوو ،ئێستا به هۆی ترسیان له هه‌ڵبژاردن كه ده‌نگی پێویست نه‌هێنن وپه‌نا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ن !
بۆچونه‌كه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ترسێكی زۆری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه ، خۆئهگهرنا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌و بۆچونه‌ی دهرنهدهبری و یه‌كیتی نیشتیمانیش نه‌ده‌بویه كه‌وا سوری به‌رله‌شكرو پرۆژه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ده‌خسته سه‌رمیزی دانوستاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ، بۆچونه‌كه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد پێمان ده‌ڵێت كه یه‌كێتی ترسی له دۆڕانه‌و پره‌نسیپی دۆڕانیشی قبوڵ نییه !
بۆچونه‌كه‌ی به‌رێز فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی (سۆسیال دیموكرات!) نیشانه‌یه‌كی زه‌قه بۆ له گۆرنانی دیموكراسی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و تهداولی سوڵته به‌شێوه‌ی مهدنیانه ،نوقلانه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خزمه‌ت به‌هیچ هێزو لایه‌نێك و خه‌ڵكی كوردستان ناكات و چونكه دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستورییه‌كان و نوێنه‌رانی گه‌ل ته‌مه‌نی شه‌رعی خۆیان به‌ڕێكردووه‌و جارێكی تر پێویستی به متمانه به‌خشینه‌وه‌یه ، له‌وانه‌یه به‌رێز فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد شیروخهت له‌گه‌ڵ كوێردا بكات و باری خواری حیزبه‌كه‌ی و كه‌موكوڕی و هه‌یمه‌نه‌ی شێواوی خۆیان بكه‌نه كڵاوو بیخه‌نه سه‌ر هه‌ڵبژاردن !
بۆچونه‌كه‌ی به‌رێز فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد پێمان ده‌ڵێت كه‌یه‌كێتی ئه‌یه‌وێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ناوه‌رۆكی خۆیدا به‌تاڵ بكاته‌وه وپاشان ئیفلیج و په‌كی ده‌خات بۆ مهرامیكی سیاسی كاربۆ دواخستنی پرۆسه‌كه ده‌كات كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر له رێگه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و رێكه‌وتنی سیاسی ئیدامه به مانه‌وه‌ی خۆی به‌م چوارچێوه‌یه‌ی ئێستا له ناو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و قاچێكی لهشهراكهتی پارتی و قاچه‌كه‌ی تر له‌ناو ئۆپۆزسیۆن بدات ،دیسانه‌وه بۆچونه‌كه‌ی به‌ریز فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد گوزارشته له‌وه‌ی كه دونیای پلۆرالیزم و فره‌یی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی دا نه‌بیت دوو ئیداره‌یی ده‌هێنینه‌وه‌و بۆئه‌وه‌ی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕه‌نگی و تا ئاستی له‌یه‌كچوون به‌یه‌ك ئاواز بخوێنین!