ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی :ساختەکاری بۆ دەنگەکانی شاسوار عه‌بدوالواحید كراوه‌

نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، ڕایگەیاند: “شاسوار عەبدولواحید خەمی ژیانی خەڵکی نییە و لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ ئەوە درووستکراوە کە دژایەتیی گۆڕان بکات، ھیچ شتێکیان پێ نییە بەرامبەر گۆڕان بیڵێن، بۆیە شاسوار عەبدولواحید ئاڕاستە دەکەن، تاوەکو ئەو قسە بە گۆڕان بڵێت“.

ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، ڕاشیگەیاند :” شاسوار عەبدولواحید، له‌ شێوازی جلوبه‌رگ و قسه‌كردندا لاسایی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كاته‌وه‌ ”دەچێ ھاوشێوەی جلەکانی نەوشیروان مستەفا لەبەر دەکات، بێگومان دەیەوێ لەو ڕێگەیەوە خۆی بە میراتگری نەوشیروان مستەفا دابنێ و بڵێ، من لەسەر بەرنامەکەی ئەو دەڕۆم و گۆڕان لەسەر بەرنامەکەی کاک نەوشیروان لایان داوە“.

نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان گوتیشی :”ئەو دەنگانەی شاسوار عەبدولواحید ھێناویەتی، دەنگی ڕاستەقینەی خۆی نییە، بەڵکو ساختەکاری بۆ دەنگەکانی کراوە، بۆیە چوار کورسی پەرلەمانی عێراقی ھێناوە، دواجار ئەو کەسە فێڵێکی گەورەی لەخەڵک کردووە و پارەیەکی زۆری خەڵک و حکوومەتی خواردووە، ئەگەر ساختەکاری بۆ دەنگەکانی ئەو نەکرابێت، شاسوار عەبدولواحید کەسێکی وەھا نییە بتوانێ متمانەی خەڵکی بەدەست بھێنێت“.

شاسوارعه‌بدولواحید پاره‌ی ده‌هه‌زار خاوه‌ن پشكی چاڤی لاندی خواردووه‌و كاری نایاسایی ئه‌نجام داوه‌ ، كاتێكیش خه‌ڵكی به‌شخوراوی پشكه‌كانی چاڤیلاند، كه‌ په‌نایان بۆ دادگای سلێمانی بردووه‌، شاسوارعه‌بدولواحید سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كانی شاره‌كه‌ی به‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی كڕیوه‌و بێده‌نگی كردوون.

هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌ دوای ئه‌وه‌ی دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و دارایی گۆڕان لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە، چەندان سەرکردەی ئەو بزووتنەوەیەی هێنایە دەنگ و بەشێکیان بەرگرییان لێ کردن و بەشێکیشیان وازیان له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران هێناو داوایان له‌ هه‌ڵسوراوانی تر كرد كه‌هەڵوێستیان هەبێت.

Back to top button