سونەکان ڕێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد حەلبوس بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

دوای ئەوە سونە لەچوارچێوەی میحوەری وەتەنی  هاوپەیمانی ڕاگەیاند، لە درێژەی گفتوگۆکانیان بۆ دیاری کردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێزە سونەكانی عێراق لەسەر كاندیدكردنی پەرلەمانتار محەمەد حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی نوێی عێراق ڕێكەوتن.

تۆڕی هەواڵی “رووسیا تودەی” بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا حزبە سونەكان كۆتاییان بەكۆبوونەوەیەك فرەوانی خۆیان هێنا و لەسەر كاندیدكردنی حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی نوێ ڕێكەوتن”.

بەگوێرەی رووسیا تودەی، سونەكان ئەوەیان رەچاو كردووە كە حەلبوسی لە كاندیدەكانی تریان زیاتر قبووڵكراوە، بەتایبەتیش لەلایەن هێزە شیعی و كوردەكانەوە.

دوێنێ پێنجشەممە سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی “بنیاتنان”ەوە رایگەیاندبوو كە محەمەد حەلبوسی دەبێتە كاندیدی یەكلاكەرەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی نوێی عێراق.

 

حەلبوسی ساڵی رابردوو وەكو پارێزگاری نوێی ئەنبار دەستبەكار بوو.

Back to top button